پزیشكان و توێژه‌ران له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان، چه‌ند ڕێگایه‌ك ڕوونده‌كه‌نه‌وه تاكه‌كان بتوانن خۆیان زیره‌ك بكه‌ن و توانای هزرو مێشكیان پته‌وبكه‌ن. له‌و ڕێگایانه‌ی دیاریكراوه هاتووه، پێویسته به‌یانیان پێش نانخواردن دوو كوپ ئاو بخورێته‌وه، له‌كاتی كاركردنی هزریدا، بۆ نموونه له ده‌وام، پێویسته كوپێك چا بخورێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش چای سه‌وز باشتره له چای ڕه‌ش. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه گرنگه نیوه‌ڕوان كه‌مێك بخه‌ون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕی شه‌كر له خواردندا كه‌مبكرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆتان به مۆبایل و لاپ‌تۆپ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن، وه‌رزش یان پیاسه بكه‌ن. یان گوێ له موزیكی ئارامكه‌ره‌وه بگرن. خاك – ئا/ لانه كاشان س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure