د.شارۆ نه‌قار به‌كالۆریۆس له هه‌ناوی و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری ئازاری گه‌ده بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی روونكردوه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان یه‌ك له‌سه‌ر سێی خه‌ڵك له به‌شێكی ژیانیاندا توشی ئازاری گه‌ده ده‌بن، به‌ڵام هۆكاری ئازاری گه‌ده چییه؟ به چیدا بزانین گه‌ده‌مانه‌و ریخۆڵه‌مان نیه؟. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه كه هۆكاری ئازاری گه‌ده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ: -ڤایرۆس -خواردنی پیس -حه‌ب خواردن -به‌كتریا -زۆر خواردن -جگه‌ره‌كێشان -زۆر خواردنه‌وه‌ی كافایین - قاوه -كحول -سترێس -فتقی گه‌ده -قورحه‌ی گه‌ده یان دوانزه‌گرێ ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرووه كه كاتێك به‌هۆی یه‌كێك له‌م شتانه‌وه توشی ئازاری گه‌ده ده‌بین، هه‌ندێك یان هه‌موو له‌م نیشانانه‌مان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت: -ئازار له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی سك -دڵ تێكه‌ڵهاتن -نه‌مانی ئیشتیها -قرقێنه‌و هێڵنج -هه‌ستكردن به تێری و حه‌زنه‌كردن له خواردن -سكچوون و رشانه‌وه -تا و له‌رز -دڵه‌كزێ هه‌روه‌ها د.شارۆ راشیگه‌یاندووه كه به‌هۆی باوی حاڵه‌ته‌كه‌و ناره‌حه‌تییه‌وه، زۆربه‌مان په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر نه‌خۆشخانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ده‌توانیت خۆت چاره‌سه‌ری بكه‌یت. ئه‌ویش به‌م سه‌ره‌تا رێگایه‌ی خواره‌وه: ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی ئازاری بنبڕیان بكه، وه‌كو زۆر خواردن، باش لێنه‌نان و خواردنی كاڵ و كرچ، نه‌خواردنی شتی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ده‌ره‌وه، ته‌رككردنی جگه‌ره، كه‌مكردنه‌وه سترێس و كحول و نه‌خواردنی زیاتر له یه‌ك كوپ قاوه له رۆژێكدا. ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت پاش هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تا ده‌توانی حه‌بی رانیتیدین یاخود ئۆمێپرازۆل له ده‌رمانخانه‌یه‌ك بكڕیت و بۆ هه‌فته‌یه‌ك به‌یانیان پێش نان و ئێواران پێش نان بیخۆیت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ باش نه‌بوویت یان به‌ره‌وخراپتر چوویت، ئه‌وكاته ده‌توانیت سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure