سه‌رچاوه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی له بابه‌تێكدا تایبه‌ت به جۆری میوه‌كان باس له میوه‌ی كاكی ده‌كات، له‌و بابه‌ته‌دا روونكردنه‌وه ده‌درێت له‌باره‌ی بوونی میوه‌ی كاكی و ده‌وترێت كه زۆرتر له وڵاتی ئیسرائیل به‌رهه‌مده‌هێنرێت و له وه‌رزه‌كانی زستان تا سه‌ره‌تای به‌هار زۆرتر له بازاڕدا هه‌یه. كاكی شێوه‌ی له ته‌ماته ده‌چێت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوكی نییه له هه‌موو كاته‌كاندا ده‌خورێت، هه‌روه‌ها به توێكڵ و به‌بێ توێكڵیش ده‌خورێت، له‌هه‌مانكاتیشدا باس له تامی میوه‌ی كاكی ده‌كات و ده‌ڵێت كه تامی له قه‌یسی نزیكه‌و شیرینه. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به ڕوونكردنه‌وه‌ی پزیشكان ده‌دات له‌باره‌ی سووده‌كانی میوه‌ی كاكی، كه پێكهاتووه له مادده‌ی ئاسن و هه‌روه‌ها مادده‌ی مه‌گنسیۆمیشی تێدایه، به‌رگری له ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات و دژی ئیلتیهاب و نه‌خۆشییه‌كان كارده‌كات، هه‌روه‌ها ڤیتامینی D و B۱ و B۲ و B۶ له‌خۆده‌گرێت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure