د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به دیاریكردنی باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ بۆ هێزكردنی ماسولكه‌كان و تێیدا چه‌ندین زانیاری و رێنمایی گشتی و بنه‌ڕه‌تی بڵاوكردووه‌ته‌وه. د.كامه‌ران له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بۆ پاراستنی ماسولكه‌و دروستكردنی ماسولكه‌كان پێویسته ئه‌م خواردنانه بخۆن: 1-ماسی سه‌له‌موون. 2-سینگی مریشك و قه‌ل و گۆشتی سووری بێ چه‌وری. 3-سپێناخ؛ هه‌روه‌ها جه‌رجیر. 4-زه‌یتی زه‌یتوون؛ یه‌ك بۆ دوو كه‌وچكی چێشت له‌ناو زه‌ڵاته‌دا پاش هه‌موو وه‌رزشێك، یان له‌ناو خواردن به‌ڵام بۆ خواردن سووركردنه‌وه نابێت به‌كاربێت. 5-ده‌نكی كه‌تان. 6-شیر؛ یه‌ك بۆ دوو په‌رداخ پاش وه‌رزش یان په‌نیر. 7-سپێنه‌ی هێلكه؛ یه‌ك بۆ دوو هێلكه ڕۆژانه؛ به ده‌ڵه‌مه‌یی یان كوڵاوی باشتره. 8-په‌تاته. 9-گوێزو فستق و بادام و گوڵه‌به‌ڕۆژه. 10-پاقله‌مه‌نییه‌كان. 11-مۆزو كێوی و شاتوو و توتڕك و شلیك و ئه‌نه‌ناس. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گرنگترین ڕێنماییه گشتی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانیش، ئه‌و پزیشكه چه‌ند خاڵێكی دیاریكردووه، ئه‌وانیش: 1-گرنگه بڕێكی زۆر ئاو بخورێته‌وه ڕۆژانه له‌نێوان ژه‌مه‌كان؛ له‌كاتی وه‌رزشدا هه‌موو نیو سه‌عاتێك یه‌ك په‌رداخ یان زیاتر ئاو بخورێته‌وه. 2-هه‌فتانه پێنج ڕۆژ وه‌رزش پێویسته؛ ڕاهێنانی ئاسن یان به‌هێزكردنی ماسوولكه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ چاره‌ك یان زیاتر بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته یان زیاتر بۆ دروستكردن و به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان؛ دواتر سێ ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌ك بۆ پاراستن و هێشتنه‌وه‌یان. 3-به‌كارنه‌هێنانی ده‌رزی هۆڕمۆن وده‌رزی زه‌یتی و به‌كارنه‌هێنانی پاوده‌ری پڕۆتین بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر‌و بێ دڵنیابوونه‌وه له كۆنترۆڵكردنی و شوێنی هه‌ڵگرتنی و باشتره له‌ژێر ڕێنمایی پزیشكدا بێت. 4-به‌كارنه‌هێنانی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان و كحولیه‌كان و گازیه‌كان. 5-ڕێككردنه‌وه‌ی كه‌می ڤیتامینه‌كان و كانزاكان به‌تایبه‌ت ڤیتامین دی و سی و زنك و كالسێوم و مه‌گنسیۆم. 6-دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و نووستن بۆ ماوه‌ی پێویست بۆ زیاتركردنی هۆڕمۆنی گه‌شه‌و هۆڕمۆنی خه‌و و كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆڕمۆنی قه‌له‌قی به‌تایبه‌ت كورتیزۆن. 7-خواردنی ژه‌مه‌كان له‌كاتی خۆیدا به‌تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی له‌گه‌ڵ خواردنی میوه‌و سه‌وزه دوو بۆ سێ جار ڕۆژانه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure