24/11/2020 06:22 PM

ترەمپ شارۆمەندیی ئەمریکا لە بیانییەکان دەستێنێتەوە

ماڵپەڕی The Hill لە راپۆرتێکدا گوتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بیر لە جێبەجێ کردنی هەڵوەشاندنەوە یاسای وەرگرتنی شارۆمەندیی ئەمریکا دەکات کە لەڕێگای لەدایکبوون لەم وڵاتەوە دەستەبەر دەبێت. بەپێی یاسای وەرگرتنی مافی شارۆمەندی لەڕێگای لەدایکبوونەوە، هەر کەسێک کە لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەدایک بێت، مافی شارۆمەندیی ئەمریکا وەردەگرێت، جا چ دایک و باوکی ئەمریکی بن یان نا.
زیاتر لە 30 وڵاتی رۆژاوایی یاسای پێدانی مافی شارۆمەندیان لەڕێگای لەدایکبوون لەم وڵاتانە هەیە. "کامالا هاریس"ـی جێگری "جۆ بایدن"ـی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەو کەسانەیە لە شارۆمەندیی ئەمریکای لەو رێگایەوە دەستەبەر کردووە، کاتێک هاریس لە ساڵی 1964ـدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایکبوو دایکە هیندی و باوکە جامائیکاییەکەی شارۆمەندیی ئەمریکا نەبوون، بەڵام بۆخۆی مافی شارۆمەندیی ئەم وڵاتەی وەرگرت.
ترەمپ لە ساڵی 2016ـەوە کە بووەتە سەرۆکی ئەمریکا، دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەم یاسایە دەربڕیوە، بابەتێک کە بووە هۆی ورووژاندنی کۆمەڵێک باس سەبارەت بە دژایەتی لەگەڵ مەسەلەی پەنابەری. بەڵام زۆرینەی پسپۆڕانی موحافزەکار و لیبڕاڵی بواری یاسا لە ئەمریکا ئەم قسەیەیان رەد کردووەتەوە.
بە گوتەی ئار. جەی. هامان، بەڕێوەبەری پەیوەندییە حکومییەکانی فێدراسیۆنی چاکسازییەکانی پەنابەری ئەمریکا، ئەو یاسا سەرەکییەی کە لە یاسای بنەڕەتی ئەمریکادا ئاماژەی پێکراوە بۆ گەرەنتی پێدانی مافی شارۆمەندیی ئەمریکا بۆ ئەو کۆیلانەیە کە ئازاد دەکران. هامان باس لەو دەکات کە بەکارهێنانی ئەم یاسایە بۆ مناڵی ئەو کەسانەی بەشێوەی نایاسایی هاتوونە خاکی ئەمریکاوە، بەکارهێنانێکی نەگونجاوە. قسەکانی هامان و هاوبیرانی کۆمەڵێک رەخنە و دژایەتیشی لەناو ئەمریکییەکاندا هێناوەتە ئاراوە.
بە گوتەی ماڵپەڕی The Hill، حکومەتی ترەمۆ دەزانێ کە لە ئەگەری جێبەجێ‌کردنی ئەم یاسایە، ئەم بابەتە بەخێرایی دەڕواتە ژێر پرسیارەوە، هەر بۆیە هیوادارن بتوانن خۆیان کۆنترۆڵی بڕیاردان سەبارەت بە یاسایە بگرنە دەست.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved