24/11/2020 06:25 PM

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی هاوشێوەی ئێبۆلا لە بۆلیڤیا

بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەرگهێنەر لە بۆلیڤیا کۆمەڵێک زانیاری نوێی سەبارەت بە ڤایرۆسێکی مەترسیدار خستووەتە روو کە ساڵی 2004 دۆزرایەوە. ئەم ڤایرۆسە کە ناوی ئەو شوێنەی لێنراوە کە یەکەم جار لەوێ بیندراوە واتە "چاپار"، بووەتە هۆی تا و خوێنبەربوونێک کە لە نیشانەکانی ئێبۆلان. 5 حاڵەتی تووشبوون بەم ڤایرۆسە لە نزیکی شاری لاپازی پایتەختی بۆلیڤیا لە ساڵی 2019ـدا تۆمار کرا کە 3 کەسیان گیانیان لەدەست دا.
3 کەس لەم 5 حاڵەتە کادیری پزیشکی بوون کە لەوانەیە ئەم ڤایرۆسەیان لە نەخۆشەکانی خۆیانەوە بۆ گوازرابێتەوە. یەکێک لەم کەسانە کە پسپۆڕی ددانە و گیانی خۆی لەدەست دا، لەوانەیە لەکاتی ساکشێنی ئاوی دەمی نەخۆشێک تووشی ئەم ڤایرۆسە بووبێت. یەکی دیکەیان سایەق ئامبۆڵانسە کە لەوانەیە لەو پزیشکی ددانەوە بۆی گوازرابێتەوە.
ڤایرۆس‌ناسێکی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و بەرگیری لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا دەڵێ ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی چاپار بوون کۆمەڵێک نیشانەیان هەبوو، بۆ نموونە: تا، ئێشی سەر، ئێشی جەستە بەگشتی، رشانەوە و خوێنبەربوونی پووک. ئەم ڤایرۆس‌ناسە دەڵێ: "بەگشتی لە ئەمریکای باشوور کاتێک حاڵەتێکی لەم چەشنە دەبینن، بەخێرایی وا بیر دەکەنەوە کە نەخۆشیی "دانگ"ـە، واتە ئەو نەخۆشییە گشتگیرە کە نیشانەکانی هەر بەم شێوەیەن.
کاتێک ئەم گرووپە لە بۆلیڤیا تێگەیشتن کە ئەم نەخۆشیییە دانگ نییە، نموونەی نەخۆشەکانیان رەوانەی تاقیگای ناوەندی کۆنتڕۆڵ و بەرگیری لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا کرد کە ئیمکاناتی پێشکەوتووتریان هەیە بۆ ناسینی ڤایرۆسەکان. لەوێ بوو کە دەرکەوت ئەم ڤایرۆسە "چاپار"ـە.
تووشبوون بە ڤایرۆسی چاپار مەترسیدارترە لە کۆرۆنا. بەڵام کۆرۆنا بە ئاسانی لەڕێگای هەناسەدانەوە دەگوازرێتەوە بەڵام ڤایرۆسی چاپار لەڕێگەی بەرکەوتن لەگەڵ شلەمەنییەکانی جەستەی نەخۆشەکەوە دوگوازرێتەوە. کەوابوو ئەگەری گشتگیربوونی ئەم نەخۆشییە زۆر کەمە. پاشان ڤایرۆسی چاپار دۆخێکی جۆگرافی زۆر تایبەتی هەیە. بەپێی ئەزموونە بیندراوەکان مشکی برنجی گوێ کورت لەوانەیە هەڵگری ئەم ڤایرۆسە بن و ئەم مشکە لە هەندێک لە ناوچەکانی ئەمریکای باشوور هەن.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved