24/11/2020 06:30 PM

ڤاکسینی دژە کۆرۆنای روسیا لە هی فایزەر و مۆدێرنا هەرزانترە

بەپێی تویتی هەژماری ڤاکسینی کۆرۆنای Sputnik V لە روسیا، نرخی ئەم ڤاکسینە روسییە بە بەراورد لەگەڵ ڤاکسینی ئەمریکیی فایزەر و مۆدێرنا زۆر هەرزانتر دەبێت. لەم تویتەدا گوتراوە: "نرخەکانی 19/5 دۆلار بۆ هەر ڤاکسینێکی فایزەر و 25 بۆ 37 دۆلار بۆ هەر ڤاکسینێکی مۆدێرنا کە راگەیەندراوە لەڕاستیدا بەم واتایەیە کە نرخە راستەقینەکان بۆ هەر کەسێک 39 دۆلار و 50 بۆ 74 دۆلارە. هەر کەسێک پێویستی بە دوو بەش ڤاکسینی فایزەر، مۆدێرنا و سپۆتنیک ڤیە. نرخی ڤاکسینی سپۆتیک ڤی زۆر هەرزانتر دەبێت."
بە گوتەی وتەبێژی Russian Direct Investment Fund، نرخی ئەم ڤاکسینە روسیە رادەگەیەندرێت. 11ـی ئاگۆست بوو کە روسیا یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای نوێی لە جیهاندا تۆمار کرد. ئەم ڤاکسینە کە ناوی Sputnik V لێنراوە، لەلایەن ناوەندی توێژینەوەیی نەتەوەیی ئێپیدێمۆلۆژی و میکرۆبایۆلۆجی "گامالیا" کە سەر بە وەزارەتی تەندروستیی روسیایە بەرهەم هات و تاقیکارییەکانی بە سەرکەوتوویی لە مانگەکانی ژوەن و ژولایدا ئەنجام درا. بە گوتەی وەزیری تەندروستیی روسیا، ئەم ڤاکسینانە دەریانخست کاتێک کەسێک ئەم ڤاکسینەی لێبدرێت تا دوو سال لەبەرانبەر ئەم ڤایرۆسەدا پارێزراو دەبێت. روسیا دەڵێ ئەم ڤاکسینە تا 92٪ کاریگەریی ئەرێنی هەیە.
ئەوە لەحاڵێکدایە کە سەرۆکی کۆمپانیای بایۆتەکنەلۆژیای ویلایەتە یەکگرتووەکان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هەفتەنامەی ئەڵمانیی Welt am Sonntag رایگەیاندووە کە حکومەتەکان بۆ هەر ڤاکسینێکی کۆرۆنا دەبێ 25 بۆ 37 دۆلار خەرج بکەن. ستیفان "بانسل"ـی بەرێوەبەری کۆمپانیای مۆدێرنا گوتی: "بە سەرنجدان بەو تێچووانەی کە سیستمی تەندروستیی وڵاتێک لە کاتی تووشبوونی بە کۆڤید-19 لەگەڵی رووبەڕوو دەبێتەوە، ئەم نرخە زۆر نادادوەرانەیە". بەڵام ڤاکسینەکەی مۆدێرنا نزیکەی دوو بەرابەر لە ڤاکسینەکەی فایزەر و بایۆن تێکی ئەڵمانی گرانترە. دەگوترێ ئەم کۆمپانیانە بەتەمان بۆ ڤاکسینێک 20 دۆلار وەرگرن.

 

سەرچاوە: tass

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved