هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، وڵاتانی هه‌ژار نیگه‌رانن له‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا ڤاكسینه‌كه‌یان پێنه‌گات. له هه‌وڵێكدا بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیه‌و هێنانه‌كایه‌ی هاوسه‌نگیه‌ك له گه‌یاندنی ڤاكسینه‌كه له‌نێوان وڵاتانی هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌نددا، سندوقی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف) ڕایگه‌یاندووه كه هه‌وڵه‌كانی به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ستپێكردووه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه وڵاتانی گروپی بیست سه‌باره‌ت به دابینكردنی ڤاكسینه‌كه بۆ وڵاتانی هه‌ژار دابویان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یونسیف سه‌رقاڵی داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوسه‌نگه بۆ گه‌یاندنی ڤاكسینه‌كه بۆ وڵاتانی هه‌ژار له ساڵی ٢٠٢١ دا. جیهان به چاوی ئومێده‌وه له ڤاكسینه‌كه ده‌ڕوانێت، به‌ڵام ڕه‌نگه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مێنی ڤاكسینه‌كه توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێت بڕی پێویستی لێ به‌رهه‌مبهێنن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش به‌دوور نه‌زانراوه هه‌ندێك وڵاتی هه‌ژاری جیهان تا ساڵی ٢٠٢٤ یش ڤاكسینه‌كه‌یان به‌ده‌ست نه‌گات. یونیسێف له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی یه‌ك ملیار دۆز له ڤاكسینه‌كه بۆ وڵاتانی بۆرۆندی و ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ ٣٥٠ كۆمپانیادا هاوكاری ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و بڕه ڤاكسینه له چوارچێوه‌ی پلانێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا ده‌بێت. ئه‌وه‌ش به‌شێكه له پلانێكی گه‌وره‌تر بۆ دابینكردنی ٢ ملیار دۆز له ڤاكسینه‌كه بۆ وڵاتانی هه‌ژار. یونیسێف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، گه‌یاندنی ڤاكسینه‌كه له‌گه‌ڵ سرنج و پێداویسته‌كانی تری ڤاكسینهكهو پاراستنی سه‌لامه‌تی ئه‌و كارمه‌نده تهندروستیانهش كه ڤاكسینه‌كه بۆ هاووڵاتیانی وڵاتانی هه‌ژار به‌كارده‌هێنن، به‌بێ هاوكاری گشت وڵاتانی جیهان مه‌یسه‌ر نابێت. ئه‌و دوو ملیار ڤاكسینه‌ش به‌سه‌ر سه‌د وڵاتی جیهاندا دابه‌شده‌كرێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure