24/11/2020 08:35 PM

سلێمانیش له‌ پاڵاوتنه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عیراق كشایه‌وه‌

پاش یانه‌ی سه‌رچنار، یانه‌ی سلێمانیش له‌ پاڵاوتنی خولی پله‌یه‌كی عیراق كشایه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان نزیكه‌ی 7 یاریزانی تیپه‌كه‌ روویان له‌ تیپه‌كانی نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان كردووه‌و چه‌ند یاریزانێكی كه‌می ماوه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ده‌ستبه‌ردار بوون له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان دراوه‌ته‌ ده‌ست یاریزانه‌كان خۆی.

به‌وه‌ش سلێمانی بووه‌ دووه‌م یانه‌ له‌ یارییه‌كانی قۆناغی هاتن كشانه‌وه‌ی له‌ پاڵاوتنه‌كان راگه‌یاند كه پاش یانه‌ی سه‌رچنار.

ئێستاش ته‌نیا یانه‌كانی نه‌ورۆزو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێ له‌ پاڵاوتنه‌كان ماوه‌ كه‌ دوو یانه‌ له‌و سیانیه‌ ده‌چنه‌ قۆناغی داهاتووتر.

خاك - پوكمیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved