24/11/2020 08:47 PM

كاتی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكراكرا

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا كاتی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات، كە هەر هاووڵاتیەك دوو ژەمە ڤاكسینی بەردەكەوێت.

یەنس ئیشپان وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا رایگەیاندووە: هەوڵەكان بۆ مۆڵەت پێدان بە دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە ئەوروپا بە شێوەیەكی باش بەڕێوەدەچن و دڵخۆشكەرن.

باسی لەوەش كردووە: ئەڵمانیا داوای 300 ملیۆن ڤاكسینی كردووەو هەر هاووڵاتیەك دوو ژەمە ڤاكسینی بەرئەكەوێت.

ئەوەشی وتووە: دەتوانین دڵنیابین لەوەی لە مانگی دیسەمبەری ئەمساڵ دابەشكردنی ڤاكسینەكە دەستپێدەكات و بە شێوەیەكی خێرا ئەنجامدەدرێت.

خاك - ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved