له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌به‌ستیت و هه‌ستده‌كه‌یت كه خۆشتده‌وێت، حه‌زده‌كه‌یت بزانیت ئایا كه‌سی به‌رامبه‌ريش به‌هه‌مانشێوه تۆی خستووه‌ته دڵه‌وه؟ له كاتێكدا كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ستی خۆیت به وشه بۆ باسناكات هه‌وڵبده له‌رێگای ئه‌م خاڵانه خۆت دڵنیابكه‌یته‌وه. 1- گه‌ر له میدیای كۆمه‌ڵایه‌تیدا نامه‌ت بۆ بنێرێت به وشه‌ی جوان و به هه‌ستێكی سۆزه‌وه، مانای ئه‌وه‌یه تۆی له دڵدایه. 2- گه‌ر له‌هه‌مانكاتدا پێكه‌وه نامه بۆ یه‌كتر بنێرن مانای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكتان خه‌یاڵتان لای یه‌كه. 3- له‌وكاتانه‌ی پێكه‌وه كات به‌سه‌رده‌به‌ن له‌سه‌ر حه‌زی تۆ گرنگی به هه‌ڵبژاردنی فلیم ده‌كات بۆ سه‌یركردن و له كاتێكدا به‌دڵی تۆ گۆرانیت بۆ ده‌ڵێت، كه‌واته مانای ئه‌وه‌یه هه‌وڵده‌دات دڵی تۆ بۆ لای خۆی رابكێشێت. 4- له‌كاتی گفتۆگۆكردندا باس له‌و خواردنانه بكه‌یت كه حه‌زت لێیه، ئه‌ویش له‌سه‌ر حه‌زی تۆ ئه‌و خواردنانه‌ت پێبدات، مانای ئه‌وه‌یه گرنگیت پێده‌دات. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure