25/11/2020 06:47 PM

پۆتن ڤاکسینەکەی روسیا بەکار ناهێنێت!

رۆژی رابردوو کۆشکی کرێملین رایگەیاند، ڤیلادیمیر پۆتنی سەرۆکی روسیا ڤاکسینی کۆرۆنا بەکار ناهێنێت. ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی تەندروستی روسیا باسی کاریگەربوونی لە سەتا 90ـی ئەم ڤاکسینە دەکەن. ئەم ڤاکسینی تا ئێستا لەلایەن هەندێک کەسەوە بەکار هاتووە.
کۆشک کرێملین گوتی: "کاری ڤاکیسیناسیۆن(ڤاکسین لێدان) هێشتا بەشێوەی بەربڵاو دەستی پێنەکردووە و سەرۆک ناتوانێ بەربژێری لێدانی ئەم ڤاکسینە بێت." وتەبێژێک بە بلومبەرگی راگەیاندووە: "ئەوە ناکرێ. ئێوە ناتوانن ڤاکسینێک بەکار بێنن کە هێشتا لەلایەن سەرۆکەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە."
تەنها چەند کاتژمێر پاش ئەوەی کۆمپانیای ئەمریکیی فایزەر هەواڵی کاریگەربوونی 90٪ـی ڤاکسینەکەی خۆی راگەیاند، روسیا بەبێ هیچ تاقیکارییەک ڤاکیسینەکەی خۆی خستە روو. بە گوتەی بلەمبەرگ، بەرپرسانی تەندروستیی روسیا دەڵێن ڤاکسینی "سپۆتنیک ڤی" لە تاقیکارییە سەرەتاییەکاندا 91/4٪ کاریگەر بووە، ئەگەرچی دەرئەنجامە کۆتاییەکانی تاقیکاریی ئەم ڤاکسینە هێشتا بڵاو نەبوونەتەوە. سەرەڕای ئەم باسانە، بە گوتەی گاردیەن، راپۆرتەکانی پێشوو دەریدەخەن ئەم ڤاکسینە لەناەو ئەو بەربژێرانەی لێیاندراوە تا 95٪ کاریگەری ئەرێنی بووە. ئەم دەرئەنجامانە بەپێی تاقیکارییەکی 42 رۆژەیە لەسەر 21 کەس کە دوو دانە ڤاکسینی "سپۆتنیک ڤی"ـیان لێدرا و 21 کەس کە یەک ڤاکسینیان لێدرا.
ئەگەرچی هێشیا پۆتن ئەو ڤاکسینەی بەکار نەهێناوە کە وڵاتەکەی خۆی بەرهەمی هێناوە، بەڵام بەرپرسانی دیکەی روسیا بۆ نموونە "گریل دمیتریەف، سەرۆکی سەندووقی سەرمایەگوزاریی ئەم وڵاتە، خۆبەخشانە یارمەتی ئەم پرۆسەیە دەدات و دەڵێ ئەم ڤاکسینە سەرکەوتووە.
ڤاکسینی سپۆتنیک ڤیی روسیا یەکێک لەو چەند ڤاکسینەی کە لە ئاستی جیهاندا رکابەریی یەکتری دەکەن بۆ لەناوبردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، واتە ڤایرۆسێک کە تا ئێستا زیاتر لە 59 ملیۆن کەسی لە جیهاندا تووش کردووە و 1/4 ملیۆن کەسی کردووەتە قوربانی.

 

سەرچاوە: haveeru

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved