25/11/2020 06:48 PM

چەند رێگەی چارەسەرکردنی خەمۆکی بەبێ دەرمانی کیمیاوی

لەژیاندا هەندێک جار دەگەینە لوتکە و هەندێک جار دەکەوین! لەم ناوەدا کەسانێک هەن کە تووشی خەمۆکی دەبن و بە بێ‌تاقەتی رۆژەکان تێپەڕ دەکەن. خەمۆکی یەکێک لە کێشە دەروونییەکانی سەردمە و هەمووان کەم یان زۆر تووشی بوون یان لەداهاتوودا لەوانەیە تووشی بن. لەدێژەدا چەند رێگەچارە دەخەینە روو کە بەبێ دەرمانی کیمیاوی دەتوانن کاریگەر بن.

سەرنج مەدەنە ئەو شتانەی لە دەوروبەرتان روو دەدەن
ئەگەر تووشی خەمۆکی بوون دەبێ بزانن کە بۆ چارەسەریی ئەم کێشەیە نابێ سەرنجی دەوروبەرتان بدەن و دەبێ خۆش بن! ئەگەر بێ‌تاقەتن هیچ شتێک ناتوانێ ئێوە لەم دۆخە رزگار بکات شادی نەبێت. کەوابوو واز لە دەوروبەر بهێنن و قەبووڵی بکەن کە ناخۆشی بەخێرایی تێپەڕ دەبێت.

چالاک بن
بە هاتوچۆ لەناو ماڵدا زیاتر خەمۆکی داتاندەگرێت. کەوابوو لە ماڵ بڕۆنە دەرەوە و بە چالاکییەوە ئەو کارە ئەنجام بدەن کە حەزتان لێیەتی. دەتوانن پیاسە یان پاسکیل سواری بکەن. سەردانی یەکێک لە هاوڕێکانتان بکەن. یاری شەترەنج و خوێندنەوەش پێشنیارێکی گونجاون.

بە باشی بگرین

ئەگەر بە باس کردن لە کێشەکان دڵتان پڕ دەبێت باش باش بگرین. گریان سوکناییتان پێدەبەخشێت. بەتایبەت ئەگەر هۆکارەکەی بزانن.

هۆکاری خەمۆکییەکە بدۆزنەوە

دۆخی خۆتان بە وردی تاوتوێ بکەن و هەوڵ بدەن کێشەکەتان چارەسەر بکەن. زۆرینەی کاتەکان ئەگەر سەرچاوەی خەمۆکیی خۆتان بە باشی بناسن، ئاسوودەتر دەبن. کاتێک هۆکاری کێشەکان بزانن باشتر هەوڵ بۆ چارەسەرکردنیان دەدەن.

بە لای سەلاجەوە مەچن
خواردنی زۆر دەرئەنجامی پێچەوانەی هەیە. لەوانەیە لەکاتی خواردندا هەستێکی خۆشتان هەبێت، بەڵام کاتێک کێشتان زیاد بکات و چەوری زگتان دەربکەوێت زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن.

 

سەرچاوە: helpguide

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved