25/11/2020 06:50 PM

راگرتنی پرۆسەی پێدانی ڤیزا بۆ 13 وڵاتی موسڵمان لەلایەن ئیماراتەوە

بە گوتەی رۆیتێرز، ئەو بەڵگانەی لەلایەن بنکەیەی حکومییەوە بڵابوونەیەوە دەریدەخەن ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پێدانی ڤیزای نوێ بۆ شارۆمەندانی 13 وڵاتی مسوڵمان بۆ نموونە ئێران، سوریا و سومالی، راگرتووە.
ئەم بەڵگانە کە رەوانەی ئەم کۆمپانیانە کراون کە  لەم بنکەیەدا چالاکن و هەواڵنێریی رۆیتێرزیش چاوی پێیان کەوتووە، تێیاندا ئاماژە بە قەدەغەبوونێکی گەشتیاری کراوە کە لە 18ـی نۆڤەمبەرەوە جێبەجێ دەکرێت. بەپێی ئەم بەڵگانە، شارۆمەندانی وڵاتانی جەزیرە، کینیا، عێڕاق، لوبنان، پاکستان، تۆنس و تورکیاش ئەم قەدەغەبوونە دەیانگرێتەوە.
رێکخراوی فێدڕاڵی شۆناس و شارۆمەندیی ئیمارات هێشتا هیچ وڵامێکی لەم بارەیەوە ئاراستەی رۆیتێرز نەکردووە. سەرچاوەیەک سەبارەت بە بابەتە بە رۆیتێرزی گوتووە ئیمارات پێدانی ڤیزای نوێی بۆ ئەفغانییەکان، پاکستانییەکان و شارۆمەندانی چەندین وڵاتی دیکەی بەهۆی ئەمنی و بەشێوەی کاتی راگرتووە. هەفتەی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاند ئیمارات پێدانی ڤیزای نوێی بۆ هاووڵاتیانی خۆی و چەندین وڵاتی دیکەش راگرتووە.
ئەم بنکەیە گوتی سەبارەت بە بابەتە داوای روونکرنەوە لە وڵاتی ئیمارات دەکات بەڵام پێدەچی کە پەیوەندیی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەبێت. وەزارەتی دەروەی پاکستان و ئەو سەرچاوەی باسی لێوە کرا گوتیان ئەو کەسانەی خاوەنی ڤیزای بڕواپێکران ئەم یاسا نوێیە نایانگرێتەوە و دەتوان بڕۆنە ناو خاکی ئیماراتەوە.

 

سەرچاوە: reuters

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved