27/11/2020 06:32 PM

ئەگەر هەموو رۆژێک خواردنێکی دووپاتە بخۆن چی روو دەدات؟

لەوانەیە کەسێکی سەرقاڵ بن، بەرنامەکانی ژیانتان خێرایی لە سەرەوە بێت، یان بەگشتی تاقەتی خواردن دوست کردنتان نەبێت. لە دۆخێکی ئاوەهادا ئەگەر هەیە سیستمی خۆاردنتان دووپاتە بێت یان هەموو رۆژێک خواردنێکی هاوشێوەی دوێنی بخۆن. ئەوە لەوانەیە بەو واتایە بێت کە سیستمی خواردنتان هیچ مادەیەکی خۆراکی بەسوودی تێدا نییە. دەکرێت هەموو رۆژێک یەک خواردنی تایبەر بخۆن و تەندروستیش بن بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو خۆاردنە چی بێت.
بۆ نموونە ئەگەر هەموو شەوێک پیتزا بخۆن دەرفەتی سوودوەرگرتن لە زۆرێک لە مادە خۆراکییەکان لە کیس خۆتان دەدەن. بەڵام ئەگەر هەموو رۆژێک خواردنێکی گیایی بخۆن کە پڕ بێت لە سەوزەوات ئەوە هەموو چەشنە مادەیەکی بەسوود وەردەگرن. بوونی بەرنامەیەکی خواردنی یەکسان دەتوانێ هەندێک سوودیشی هەبێت، بۆ نموونە کەمبوونەوەی سترێسی ئامادەکردنی خۆراک و رێکوپێکبوونی بەرنامەی رۆژانەی ژیان.
هەوڵ بدەن پرۆتین بەردەوام لە سیستمی خۆراکەکەتاندا هەبێت. بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ بدەن لەگەڵ ئەو بەرنامە یەکسانەی کە هەتانە بۆ خواردن، گۆشت، هێلکە، فاسۆلیا و سۆیا بەکار بێنن. هەروەها دەتوانن بۆ ئەوەی رەنگاڵەییەک بە سیستمە یەکسانەکە ببەخشن، هەر جارێک ئەو خواردنە بە جۆریکی جیاواز ئامادە کەن. بۆ نموونە دەتوانن هەر جارێک لە بەهاراتێکی تایبەت کەڵک وەرگرن یان هەندێک جار خواردنە بکوڵێنن یان لە زەیتی زەیتووندا سووری کەنەوە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved