27/11/2020 06:34 PM

چەند رێکاری بەسوود بۆ ئەوەی چیدی خۆتان بە کەم نەزانن

خۆبەکەم‌زانین هاوشێوەی شێرپەنجەیە کە بە بیرێکی هەڵەوە دەست پێدەکات و پاشان سەرجەم بیر و هزرتان ژەهراوی دەکات. ئەو کەسانەی خۆیان بە کەم دەزانن، بەگشتی تواناییەکانی خۆیان نابینن و چالاکییەکانی خۆیان بێ کەم‌بایەخ یان بێ‌بایەخە. هەر بۆیە لە ژیاندا رووبەڕووی کێشەی هەورە دەبنەوە. لەم بابەتەدا بەتەماین چەند رێکاری بەسوود بخەینە روو بۆ ئەوە بەسەر ئەم هەستە نەرێنییەدا زاڵ بن.

خۆتان لەگەڵ کەسانی دیکە هەڵمەسەنگێنن
خۆتان بن، ئەوەی وا هەن. هەر کەسێک خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی تاقانەی ئەخلاقی و فکرییە. نابێ بە هەڵە خۆتان لەگەڵ کەسانی دیکە هەڵسەنگێنن. لەلایەکی دیکەوە ئێمە تەنها رووکار و دەرەوەی کەسایەتی کەسانی دیکە دەبینین و نازانین ناوئاخنی ژیانی ئەوان چۆناوچۆنە. کەوابوو نابێ رواڵەتی کەسانی دەروبەر ئێمە تووشی ئەم هەستە بکات.

واز لە سترێسی گەیشتن بە ئاکام بهێنن
هەندێک کەس زۆر لەسەر وردەکارییەکان چڕ دەبنەوە و بابەتی سەرەکی فەرامۆش دەکەن. لەسەر بابەتە گەورە و گرنگەکان جەخت بکەنەوە و وزەی بۆ سەرف کەن و وردەکارییەکان بخەنە لاوە. کاتێک ئێوە تەنها سەرنجی ئامانجی سەرەکیتان دەدەن، بەو رادەیە ئەویش لە ئێوە نزیک دەبێتەوە.

لەسەر بەڵێنەکانتان سوور بن

 ئەگەر قسەیەک دەکەن یان بەڵێمێک دەدەن، لەسەری سوور بن و ئەنجامی بدەن. ئەگەر بەڵێن دەدەنە خۆتان یان کەسانی دیکە هەوڵ بدەن بەڵێنەکە پێشێل مەکەن یان هەر لە سەرەتاوە هیچ بەڵێنێک مەدەن. کاتێک بەڵێنەکەتان بۆ ناچێتە سەر لە ناخەوە تووشی زیان دەبن و یەکێک لە دەرکەوتەکانی خۆبەکەم‌زانینە.

خۆتان بناسن

هەر کەسێک خاڵی بەهێز و لاوازی هەیە. کەسانی دیکە ناتوانن خاڵە لاوازەکانی ئێوە بەکار بێنن؛ بەڵام خۆتان دەتوانن یارمەتی خۆتان بدەن بۆ گەشە و بەهێزبوونی کەسایەتیتان. رێز لە خۆتان بگرن. هەوڵ بدەن خاڵە بەهێز و لاوازەکانتان بناسن. ئێوە بوونەوەرێکی بە‌بایەخن کە دەبێ خاڵە بەهێزەکانتان بناسن و بەهێزتریان بکەن. کاتێک بەشێوەیەکی ریاڵیستی خۆتان بناسن ئیتر نوقمی خاڵە لاوازەکانتان نابن و کەمتر هەست بە خۆبەکەم‌زانین دەکەن.

 

سەرچاوە: elitedaily

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved