27/11/2020 09:22 PM

لە ئەمریکا تەنێکی کانزایی نامۆ دەدۆزرێتەوە

بەرپرسانی ژینگەپارێزی لە ویلایەتێکی ئەمریکا تەنێکی کانزایی نامۆ دەدۆزنەوە لەکاتی چاودێریکردنی ئاژەڵاندا کە وا پێشبینی دەکرێت ئەم تەنە دروستکراوی مرۆڤ بێت.

سکای نیوزی بەریتانی رایگەیاندووە، بەرپرسانی ژینگەپارێزی ئەمریکا لەکاتی چاودێریکردنی ئاژەڵاندا لە ناوچەیەکی دورەدەست لە ویلایەتی یوتا لە ئەمریکا بە هەلیکۆپتەر تەنێکی نامۆیان دۆزیوەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم تەنە کانزاییە بەرزيیەکەی ٣ مەترو نیوەو لە زەوی چەقیوەو نەزانراوە کە چەنێکی چۆتە ناو زەوییەوە.

وا پێشبینی دەکرێت ئەم تەنە دروستکراوی مرۆڤ بێت و بەهێزێکی زۆر خرابێتە ناو زەوییەوەو لە ئاسمانەوە نەهاتووە.

خاك - ئاژانسه‌كان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved