28/11/2020 06:48 PM

چەند کۆمپانیای بەناوبانگ کە یارمەتیدەری هیتلەر بوون

ئادۆلف هیتلەر لە شەڕی جیهانی دووهەمدا رێبەرایەتی ئەڵمانیای دەکرد، ئەو شەڕەی کە 85 ملیۆن کەسی کردە قوربانی. حزبی نازی کوشتار و وێرانییەکی ئەنجامدا کە لە مێژوودا بێ‌وێنەیە. بەڵام ئەم کارانەیان بە تەنهایی ئەنجام نەداوە چونکە زۆرینەی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیهان و رێبەرانی بازاڕی جیهانی مۆدێرن، چالاکانە لە پرۆژەکانی حزبی نازی لە دەیەی 30 و 40ـدا بەشداریان بووە و هەندێکیان چەک و پێداویستی شەڕیان بۆ ئەم حزبە دابین دەکرد. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لەم کۆمپانیانە ئاشنا دەبین. لەم ناوەدا هەندێک کۆمپانیا ئەڵمانین و هاوکارییەکەکان پاساوهەڵگەرە، بەڵام هەندێکیشیان بیانین، بۆ نموونە کۆمپانیا ئەمریکی و سویسڕاییەکان!

Coca-Cola
هەمووان دەزانن فۆرمۆلی پێکهاتەی خواردنەوەی تایبەتی کۆکاکۆلا نهێنییەکی گەورەیە و تەنیا چەند کەس لێی ئاگادارن، بەڵام لقی ئەڵمانی ئەم کۆمپانیا ئەمریکییە لەم کاتەدا کە ئەم دوو وڵاتە رووبەڕووی یەک ببوونەوە، خواردنەوەیەکی دیکەیان بەرهەم هێنا و ناویان نا "فانتا/ Fanta".

Kodak
ئەم دێوەزمەیەی جیهانی وێنەگری رواڵەتێکی دووری سیمایەکی بێ‌خەوشە. پەیوەندی و نزیکایەتی کۆداک لەگەڵ یەکێک لە راوێژکارانی ئابووریی جێ‌متمانەی ئادۆلف هیتلەر بە ناوی "ویلهلێم کۆپلەر"، بووە هۆی ئەوەی ئەم کۆمپانیا ئەمریکییە کرێکارە جووەکان دەر بکا بۆ ئەوەی کەسابەتە ئەمریکییەکان بتوانن بەردەوام سوودمەند بن لە بازەرگانی لەگەڵ ئەڵمانیا. ئەم کۆمپانیایە زیندانیان و دیلەکانی شەڕی لە کارگەکانی خۆی لە ئەڵمانیا بەکار دێنا.

General Motors
کۆمپانیای ئەمریکی جێنڕاڵ مۆتۆرز کە تەنانەت لەلایەن بنەماڵەی قوربانیانی هۆلۆکاست بەهۆی یارمەتی نازییەکانەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کرا، یارمەتی ئەڵمانیای دەدا بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە نازییەکان بۆ هێرشەکانی خۆیان بەکاریان دێنا. کامیۆنی Biltz لە کارگەی جێنڕاڵ مۆتۆرز لە ئەڵمانیا بەرهەم هاتووە.

BMW
ئەم کۆمپانیا لەکاتی شەڕی جیهانی دووهەمدا 50هەزار بەندکراو و دیلی لە کارگەکانی خۆیدا بە بەلاش بەکار دێنا و لەم رووەوە بەرژەوەندییەکانی لەگەڵ حزبی نازی هاوتەریب بوو. لە حاڵێکدا کە دارایی بەرپرسانی BMW لەم ماوەیەدا بەردوام زیادی دەکرد، بەڵام کرێکارەکانی بەهۆی دۆخی خراپەوە یەک لە دوای یەک گیانیان لەدەست دەدا.

 

سەرچاوە: whatculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved