28/11/2020 06:49 PM

خواردنەوەی چاکڵێت زیرەکتان دەکات

خواردنەوەی چاکڵێت بەهۆی ئەو "فلانۆوێل"ـانەی لە پیکهاتەکەیدایە چالاکی زەین زیاد دەکات، واتە ئەو مادە کیمیاوییە کە بە فرەوانی لەناو دەنکی "کاکائۆ"ـدا هەیە. توێژەرانی ئەمریکی و بەریتانی تێگەیشتن ئەو کەسە گەورەساڵانەی کە تەندروستیان باشەم کاتێک خواردنەوەیەکی کاکئۆییان دەخواردەوە کە فلانۆوێلێکی زۆری تێدایە، لە ئەنجامدانی ئەرکە سەختەکاندا کارکردێکی باشتریان هەبوو.
بەشداربووانی ئەم توێژینەوەیە کاتێک خواردنەوەیەکی کاکائۆیی دەوڵەمەند بە فلانۆوێلیان دەخواردەوە، کاری ئوکسجیناسینی خوێن لە بەشی پێشەوە مێشکیان بەخێراییەکی زیاتر رووی دەدا، بابەتێک کە یارمەتی دەدان بۆ ئەوەی ئەرکەکانی خۆیان بە باشی راپەرێنن.
فلانۆوێل کۆمەڵێک ملۆکۆلن کە بە شێوەی سروشتی لە میوە و سەوزەواتدا هەن. ئەم مادەیە چەشنێک ئەنتی‌ئۆکسیدەنتە کە لە زۆرینەی خواردن و خواردنەوەکاندا بۆ نموونە چا، سێو، هەرمێ، توو شیرین و بلۆبێریدا هەیە. ئەم مادەیە بە فرەوانی لە دەنکەکانی کاکائۆدا دەست دەکەوێت.
پێشتر لە ساڵی 1993ـدا توێژینەوەیەک ئاسەواری پۆزەتیڤی فلانۆوێلی بۆ تەندروستی دڵ و دەمارەکان سەلماندبوو بەڵام ئەم توێژینەوەی نوێیە یەکەم توێژینەوەیە کە لەوێدا باس لەوە کراوە لە فلانۆوێلەکان لەسەر کارکردنی دەمارەکانی مێشک و هەروەها زیرەکیی کەسانی گەورەساڵ کاریگەری ئەرێنی هەیە.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved