وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا 400 ھه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بۆ ھاوبه‌شانی كاره‌با به‌ستراوه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با كارا ده‌كه‌ین. ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، تائێستا 400 ھه‌زار پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بۆ ھاوبه‌شانی كاره‌با به‌ستراوه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكشیدا پێوه‌ره به‌ستراوه‌كان كارا ده‌كرێت. له ھه‌رێمی كوردستان ملیۆنێك و 200 ھه‌زار ھاوبه‌شی كاره‌با ھه‌یه‌و بڕیاره له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا پێوه‌ره‌كه بۆ ھه‌موویان ببه‌سترێت كه به سیستمێكی ڕێكخراو و ورد كارده‌كات و به ھۆیه‌وه كاری دابه‌شكردنی كاره‌باو به‌فێڕۆچوونی ڕێكده‌خرێته‌وه‌و بڕه كاره‌بایه‌كی باشتر‌و زۆرتر به ھاووڵاتیان ده‌درێت. خاك - وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure