28/11/2020 08:31 PM

چین تراكتۆرێكی بێ شۆفێرى دروستكرد

چین ئامێرێكی كشتوكاڵی دروستده‌كات كه ‌پێویستی به‌هیچ شۆفێرێك نیه‌و به ‌ته‌كنه‌لۆجیای نوێ دروستكراوه‌.

په‌یمانگای نیشتمانی چین داهێنانی له ‌ئامێری كشتوكاڵی زه‌وی كێڵاندا كردووه‌و ئامێره‌كه‌‌ ناوی (ئی تی 1004) و له‌ شێوه‌ی تراكتۆردایه‌و به‌بێ شۆفێر كارده‌كات.

ئامێره‌كه‌ به‌ ته‌كنه‌لۆجیای نوێ دروستكراوه‌و توانای 100 ئه‌سپی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له ‌توانایدا هه‌یه‌ 3.5 مه‌تر له‌ یه‌ك كاتدا بكێڵێت و ئه‌گه‌ر په‌ره‌ به‌ ئامێره‌كه‌ بدرێت، ده‌توانرێت پانی ئامێری كێڵانه‌كه‌ بكرێته‌ 5 مه‌تر.

خاك - سكای نیوز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved