29/11/2020 01:36 PM

سەرۆکی بەڕازیل: ڤاکسینی کۆرۆنا بەکار ناهێنم!

"ژائیر بۆلسنارۆ"ـی سەرۆکی بەڕازیل گوتوویەتی تەنانەت پاش مۆڵەت پێدان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتەکی خۆیەوە ئامادە نییە ئەم ڤاکسینە لێبدات. بۆلسنارۆ پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو لە گرتەیەکی ڤیدیۆدا کە لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاو بووەوە دەڵێ: "دەمهەوێ پێتان بڵێم کە من ڤاکسین لە خۆم نادەم و ئەوە مافی منە." وڵاتی بەڕازیل کە زیاتر لە 170هەزار قوربانی کورۆنای هەیە، دووهەمین وڵاتی جیهانە لە باری ئاماری بەرزی مردن بەهۆی نەخۆشیی کۆڤید-19ـەوە. زیاترین ئاماری مردن بە هۆی کۆرۆناوە لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە ژمارەی فەرمی مردووان 263,455 کەسە.
بۆلسنارۆ لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە هۆی دژکردەوکانی لەبەرامبەر ئەم ئێپیدێمییەدا بەردەوام رەخنەی لێگیراوە. بۆ نموونە بە کەم زانینی ئەم ڤایرۆسە، دژایەتی لەگەڵ دانانی کەرەنتینە و رێکلام بۆ دەرمانی "هیدرۆکسی کلۆرۆکین" کە توێژینەوەکان ناکارابوونیان لەبەرامبەر کۆرۆنادا سەلماندووە.
ئەم سەرۆکە خۆی لە مانگی 7ـدا تووشی کۆرۆنا بوو و تاقیکاریی کۆرۆنای زیاتر لە نیوەی کابینەکەی لەم مانگانەی دواییدا پۆزەتیڤ دەرچوو. بۆلسنارۆ لەم ڤیدیۆیەی باسی کرا دەڵێ هەر دەرمانێک کە لەلایەن رێکخراوی چاوەدێریی تەندروستیی بەڕازیلەوە مۆڵەتی پێبدرێت، حکومەتەکی ئەو بەخێرایی فەرمانی بڵاوکردنەوەی لەناو خەڵکدا دەدات. بەڵام لەدرێژەدا دەڵێ دڵنیایە کە پەرلەمانی بەڕازیل پرۆسەی ڤاکسیناسیۆن ئازادانە بەڕێوە دەبات و کەس ناچار ناکات ئەم ڤاکسینە لێبدات.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved