29/11/2020 02:06 PM

بەم خواردنەوانە کێشی جەستەت کەم بکەوە

بەرزبوونەوەی کێشی جەستە یەکێک لە گرفتە باوەکانی سەردەمە. بۆ کەمکردنەوەی کێش رێگا و شوێنی جیاواز پێشنیار دەکرێن. هەر لە بەکارهێنانی دەرمانی کیمیاوییەوە هەتا وەرزش کردن و رجێم کردن. لەم بابەتەدا لەگەڵ چەند خواردنەوە ئاشنا دەبین کە کێشی جەستە لەماوەیەکی کورتدا کەم دەکەنەوە.

ئاو
بۆ دابەزینی خێرای کێش ئاوێکی زۆر بخۆنەوە. خواردنەوەی ئاو دەتوانێ ئەو شلەمەنیانەی کە لەکاتی عارەقەکردنەوە، میتابۆلیزم، هەناسەدان و توالێت چووندا لەدەست دەدرێت، بگەڕێنێتەوە بۆ جەستە. پێویستە رۆژانە پیاوان ١٥ پەرداخ و ژنانیش ١١ پەرداخ ئاو بخۆنەوە

شیری ئۆرگانیک
شیری ئۆرگانیک شەکری خوێن رێک دەخات و چەوری جەستە کەم دەکاتەوە بۆ ئەوەی مەترسی جەڵتەی دڵ کەم ببێتەوە. شیری ئۆرگانیک، بە شیری ئەو مانگایانە دەگوترێ کە تەنها گیای سەوز(لەجیاتی گەنمەشامی و دانەوێڵەکان)ـیان خواردنێت.

شیر  و کاکاو
بۆ ریسایکڵینی وزە، دەستەبەرکردنی ماسولکەی کز و میتابۆلیزمی زۆر، خواردنەوەی تێکەڵاوێک لە پرۆتین و کاربۆهیدرات دەتوانێ کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت. هەر بۆیە یەکێک لە توێژینەوەکان نیشانی داوە ئەو پاسکیل سوارانەی لەجیاتی خواردنەوە وزەبەخشەکان، تێکەڵەی شیر و کاکاویان خواردووەتەوە، بەنیسبەت پاسکیل سوارانی دیکە 51٪ زیاتر پاسکیل سواری کردووە.

چای سەوز
چای سەوز پسپۆڕی لەناوبردنی چەورییە زیانبەخشەکانە. ئەگەر دەتانهەوێ بەخێرایی کێشی جەستە کەم بکەنەوە، هەموو رۆژێک لەجیاتی چای رەش، چای سەوز بخۆنەوە.

سمۆتی ماست
سمۆتی واتە تێکەڵکردنی چەندین میوەی وردکراو کە دەبێتە شلەیەکی یەکدەست و پاشان دەیخۆنەوە. لەمەودوا هەوڵ بدەن ماستیش بەم تێکەڵەیە زیاد بکەن و جگە لەوەی تامێکی زۆر خۆشی هەیە بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستەیەش زۆر زۆر بەسوودە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved