29/11/2020 02:16 PM

٩٩‌ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونی حەسەن زیرەک

دوێنی واتە 28ـی نۆڤەمبەر رۆژی لەدایکبوونی مامۆستای نەمری گۆرانی کوردی حەسەن زیرەک بوو. سەبارەت بە ژیان و سەربوردەی زۆر کوتراوە و زۆر نووسراوە و ئەوەش لە رۆحی هەرمانی زیرەکەوە سەرچاوەی گرتووە. زیرەک تا ئێستا کە 48 ساڵ بەسەر کۆچەکەیدا تێپەڕ دەبێ هیچ کەس بۆ ساتێک هەست بە مردن و لەناوچوونی ناکات و بەڕاستی جلی کردەوەی بە بەری وشەی نەمریدا پۆشیوە. حەسەن زیرەک چێژێکی تەواوە کە هەموو چین و توێژێک و هەموو جۆرە داخوازییەک پاراو دەکات و تا ئێستا تەنها بابەتی "چێژ" لە بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە خویا بووە و کەمتر بە مێتۆدی زانستی و زانستگایی سەرنجی دراوەتێ. بە گوتەی زۆرێک لە گۆرانیبێژان و شارەزایانی بواری مۆزیک، هەر کام لە گۆرانییەکانی زیرەک پڕاوپڕن لە تەکنیکی وردی هونەری کە تا ئێستا زۆر بە کەمی جەختی لەسەر کراوەتەوە ئەگینا دەکرێ توێژینگەیەکی تایبەت بۆ تاوتوێ کردنی ئەم وردەکارییە هونەریانە تەرخان بکرێ. ئەم کارە زۆر پێویستە و هیوایە لە دوارۆژێکی کورتدا دڵسۆزانی و عاشقانی هونەر و مۆزیکی کوردی زیاتر ئاوڕی لێ بدەنەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved