د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به دیاریكردنی چه‌ند خۆراكێك كه نابێت له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه زۆر بخورێن و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی خستوه‌ته‌ڕوو. د.كامه‌ران له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كۆمه‌ڵێك خواردن ده‌بنه هۆی دابه‌زینی ئاستی زیره‌كی و بیركردنه‌وه. روونیشیكردوه‌ته‌وه، جۆره‌كانی خواردن و سیستمی خۆراكی ته‌ندروست ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له گه‌شه‌ی مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌مارو پاراستنی ته‌ندروستی ده‌ماغ؛ لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه كه كۆمه‌ڵێك خواردن كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ مێشكی منداڵان و ئاستی زیره‌كی و توانای بیركردنه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ منداڵانی كه‌متر له شه‌ش ساڵ. ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت: ئه‌و خۆراكانه‌ی نابێت زۆر بدرێن به منداڵان (یان باشتره زۆر كه‌می لێبخۆن) بریتین له: 1-فاست فود: وه‌ك گه‌س و هه‌مبه‌رگرو پیتزا. 2-برنجی سپی و ئه‌و خواردنانه‌ی له ئاردی سفر دروستده‌كرێن: وه‌ك نان و سه‌موونی سپی؛ برنجی قاوه‌یی و بۆرو ئاری بۆر زۆر باشتره. 3-چپس. 4-ئیندۆمی و مه‌عكرۆنی و باستا. 5-ئه‌و خواردنه‌ی بڕێكی زۆر خوێی سودیۆم و ڕه‌نگی دروستكراو و مه‌وادی حافزه‌یان تێدایه. 6-خواردنه‌وه گازیه‌كان چونكه مادده‌ی كافاین و شه‌كریان تێدایه، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان. 7-گۆشتی دروستكراو: وه‌ك گۆشتی قوتوو و ستیك و كه‌نتاكی و باسترمه. 8-چه‌ورییه چڕه‌كان: وه‌ك ڕۆنی ئاژه‌ڵ و به‌زو چه‌وری گۆشتی سوور‌و پێستی مریشك و كه‌ره. 9-شیرینی و ئه‌و خواردنانه‌ی شه‌كری دروستكراویان زۆر تێدایه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure