30/11/2020 06:39 PM

رێنمایی و جۆری وه‌رزشكردن

له‌ ماڵپه‌ره‌ ته‌ندروستییه‌كان رێنمایی ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگایه‌كی راست و دروست جوڵه‌ بكه‌ن تا زیان به‌ ماسولكه‌كانیان نه‌گه‌یه‌نن، به‌وهۆیه‌ی وه‌رزشكردن به‌ هه‌ڵه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئازارت پێده‌به‌خشێت.

له‌باره‌ی وه‌رزشكردن به‌ هه‌ڵه‌ ده‌ڵێن: جگه‌له‌وه‌ی زیانت پێده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌مانكاتیشدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ دوورتده‌خاته‌وه‌ له‌ جوڵه‌كردن به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر ماسولكه‌وه‌، چونكه‌ له‌كاتێكدا ماسولكه‌كانت زیانیان پێده‌گات كاتی ده‌وێت تا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

بۆیه‌ رێنمایی ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن به‌ئاگابن له‌ جۆری وه‌رزشكردن، به‌تایبه‌تی یاری قورس و یاری ئاسن ده‌بێت به‌ هاوكاری تێبینی مامۆستایانی وه‌رزشوانان ئه‌نجامبدرێت. هه‌روه‌ها رێنمایی ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی‌ تازه‌ ده‌ست به‌ وه‌رزشكردن ده‌كه‌ن و له‌ قۆناغی سه‌ره‌تادان، كه‌ ده‌بێت به‌پێی رێگایه‌كی ئاسان ده‌ستپێبكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ره‌تا بڕیارده‌ده‌ن وه‌رزش بكه‌ن یان یاری ئاسن بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ حه‌زێكی زۆریان هه‌یه‌ بۆیه‌ له‌ سه‌ره‌تادا زۆر خۆیان هیلاك ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش روبه‌ڕووی ئازاری جه‌سته‌ ده‌بنه‌وه‌و زیان به‌ ماسولكه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved