1/12/2020 07:12 PM

ئەو سەگەی ئەڵمانی و ئینگلیزی دەزانێت

سەگێکی بۆڵداگی ئەمریکی کە بەشێوەیەکی دڕندانە لە دەرەوەی ناوەندێکی ئاگالێبوون لە ئاژەڵان بەرەڵا کرابوو و تەنها لە زمانی ئەڵمانی تێدەگەیشت، ئێستا خەریکە هەوڵ دەدرێت شوێنێکی نوێی بۆ بدۆزرێتەوە و زمانی ئینگلیزیش فێر بێت. ئەم سەگە زیرەکە کە ناوی "هێکتۆر"ـە، ئەو کاتەی دۆزرایەوە بە دیواری ئەو ناوەندەوە هەڵواسرابوو و هەموو جەستەشی بە جگەرە سووتابوو.
کارمەندانی ئەم ناوەندە هەوڵیان دەدا فەرمانی سادەی وەکوو "دانیشە" و "بوەستە" بە زمانی ئینگلیزی فێری ئەم سەگە بکەن بەڵام هێکتۆر هیچ دژکردەوەیەکی نەبوو. کاتێک زانیان ئۆتۆمبێلی ئەو پیاوەی کە هێکتۆری لە دەرەوەی ناوەندەکە بەرەڵا کردووە ژمارەکەی بیانی بووە، ئەوەندەیان زمانەکانی دیکە تاقی کردەوە تا ئەوەی کە لە کۆتاییدا بگەنە زمانی ئەڵمانی.
ئەم سەگە بۆڵداگە لەوە کاتەوە لەم ناوەندە راهێنانی بۆ دەکرێت و لە ماوەی ئەو چوار مانگەی لەوێ بووە، فێر بووە دژکردەوە بە زمان ئینگلیزیش بنوێنێت. ئەگەرچی متمانەکردن بە مرۆڤە نوێیەکان کارێکی ئەستەمە بۆ هێکتۆر بەڵام کارمەندانی ئەم ناوەندە هیوادارن بتوانن شوێنێکی نوێی بۆ بدۆزنەوە.
بەڕێوەبەری ناوەندەکە دەڵێ: "کاتێک دۆزیمانەوە دەمبێنێکی گەورەیان لە دەموچاوی دابوو و بە زنجیرێکی قورس و کورت بەستبوویانەوە. ئەو زنجیرەیان ئەوەندە توند لە دەوری ملی بەستبوو کە بە هیچ شێوەیەک نەیدەتوانی جووڵە بکات."
بەرێوەبەری ئەم ناوەندە هەروەها دەڵێ سەرجەم کارمەندەکان عاشقی هێکتۆرن بەڵام بۆ ئەوان روونە کە کەسانی جگەرەکێش بۆ هێکتۆر زۆر سەرنجڕاکێش نین. دەگوترێ ئەو دوو کارمەندە جگەرەکێشەی ئەو ناوەندە تەنها کەسانێکن کە هێکتۆر متمانەیان پێنکات!

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved