1/12/2020 07:13 PM

پارێزگاری لە گۆڕی مارادۆنا لەلایەن حکومەتی ئەرجەنتینەوە

بەرپرسانی فەرمیی ئەرجەنتین لەوە دەترسن کە ئەو لاینگرانەی مارادۆنا کە وەکوو خوا ئەیپەرەستن گۆڕەکەی بدەنەوە و تەرمەکەی دەربهێنن وزیری ئاسایشی ئەرجەنتین رایگەیاندووە کە رێوشوێنی ئەمنیی تایبەت بە ماوەی هەفتەیەک بۆ بەرگیری لە روودانی هەر چەشنە رووداوێک دەگیرێتە بەر. دیەگۆ مارادۆنا کە "گۆڵی دەستی خوا"ـکەی لە ساڵی 1986ـدا بووە هۆی شکستی بەریتانیا و پاڵەوانێتی ئەرجەنتین، هەفتەی رابردوو لە تەمەنی 60 ساڵاندا کۆچی دوایی کرد.
پاش مەرگی ئەم یاریزانە ئەفسانەییەی جیهانی تۆپی‌پێ، هەزاران کەس لە لاینگران و دڵسۆزانی ئەم یاریزانە لە شەقامەکان ریزیان گرت ماڵاواییان لە تەرمی خۆشەویستەکەیان کرد. ئێستا بەرپرسانی ئەرجەنتینی لەوە دەترسن کە رووداوەکەی ساڵی 1987، دووبارە سەبارەت بە مارادۆنا دووپات بێتەوە. ساڵی 1987 هەندێک کەس گۆڕی "خوان پێرۆن"، سەرۆکی پێشووی ئەم وڵاتەیان هەڵکەند و تەرمەکەیان دزی. یەکێک لە بەرپرسانی ئەمنیی ئەرجەنتین دەڵێ: "بەرپرسان خۆیان لەگەڵ مەترسی رووبەڕوو ناکەنەوە. خەڵک مارادۆنا دەپەرستن هەر بەو جۆرەی کە لاینگری پێرۆن بوون."
هاوکات، باس لەو دەکرێت کە "لۆرنزۆ لۆکە"ـەی پسپۆڕی مێشک کە عەمەلیاتی بۆ مارادۆنا کردبوو لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیی ئەم وڵاتەوە گیراوە و لێپیچینەوە لێکراوە و لەوانەیە تاوانی کوشتنی مارادۆنای بەسەردا بسەپێت! چونکە هەندێک لە هەواڵەکان باس لە کەمترخەمی ئەو تیمە پزیشکییە دەکەن کە عەمەلیاتیان بۆ مارادۆنا کردووە.

 

سەرچاوە: thesun

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved