2/12/2020 11:12 AM

بەم چەند فیلمە عاشقی نەمسا دەبن

نەمسا یەکێک لە جوانترین وڵاتانی جیهانە و دەبێ لە نزیکەوە دیمەنە جوانەکانی ببینن بەڵام ئەگەر هێشتا بڕیارتان نەداوە سەردانی ئەم وڵاتە بکەن، دەتوانن سەیری ئەم فیلمانە بکەن کە لە نەمسا بەرهەم هاتوون و جگە لە سەرنجڕاکێشبوونی گێڕانەوەی فیلمەکان، دیمەنە کەم‌وێنەکانی ئەم سەرزەمینە نمایش دەکەن.

کاتژمێری مۆزەخانە(2012)


فیلمی کاتژمێری مۆزەخانە کە دەرهێنەرەکەی "جێم کۆهێن"ـە، دیمەنێکی جوان و لە هەمانکاتدا دڵتەزێن لە "ڤیەنا" وێنا دەکات. ئەم فیلمە لە مۆزەخانەی بەشکۆی "مێژووی هونەر" روو دەدات و چیرۆکەکەی، باسی هاوڕێیەتیی پاسەوانە تەنهاکەی ئەم مۆزەخانەیە و سەردانکەرێکی ئەم شوێنەیە بە ناوی "ئانێ/ Anne" کە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە گەشتی نەمسای کردووە.

مامۆستای پیانۆ(2001)


مامۆستای پیانۆ لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگ، "میکائیل هانکە/ Michael" لە 2001ـدا بەرهەمهاتووە و چاوخشاندنێکە بەسەر ژیانی ژەنیارێکی پیانۆ لە ڤیەنای نەمسا. سەیرکردنی ئەم فیلمە جوانە کە سەبارەت بە تامەزرۆیی، حەزی سەرکوتکراو و مۆزیکە، لە کیس خۆتان مەدەن.

سیسی(1955)


سیسی بە دەرهێنەری "ئێرنست ماریشکا/ Ernst Marischka"، یەکێک لە سەرکەوتووترین فیلمە ئەڵمانی‌زمانەکان و یەکەم بەش لە تریلۆژیایەکی سینەماییە. چیرۆکی فیلمەکە باسی ژیانی "ئەلیزابێت"، واتە شاژنی چارەرەشی نەمساییە کە بە ناوی "سیسی/ Sissi"ـەوە دەناسرێت. ئەم فیلمە لە ناوچەی مێژوویی "کۆشکی شۆنبۆرن" بەرهەمهاتووە و کۆمەڵێک زانیاری سەرجڕاکێش سەبارەت بە سەردەمی ئیمپراتۆریی ڤیەنا دەخاتە روو.

بەر لە سپێدە(1995)


دوو بێگانە لە شەمەندەفەردا یەکتری دەبینن و بڕیار دەدەن پێکەوە لە ڤیەنا لە شەمەندەفەرەکە دابەزن و شەوێکی پڕاوپڕ لە گفتوگۆی فەلسەفی و بینینی دیمەنە جوانەکان دەست پێبکەن. دیمەنەکانی جوانەکانی ئەم فیلمە کە شارێکی وەک "ئۆپێرای نەتەوەیی ڤیەنا" و "گۆڕستانی کەسانی بێ ناو و نیشان" نمایش دەکات، ئێوە بەرەو ڤیەنا رادەکێشێت.
https://theculturetrip.com/europe/austria/articles/7-films-to-make-you-fall-in-love-with-austria/




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved