2/12/2020 05:29 PM

ئەم کۆرپەیە تەمەنی 27 ساڵە!

"تینا" و "بێن" گیبسۆن ساڵانێکە بەشوێن ئەوەوەن مناڵێکیان ببێت بەڵام کێشەکەیان چارەسەر نەبوو. ئێستا ئەم خێزانە لەڕێگای تەکنیکێکی پزیشکییەوە دوو مناڵیان هەیە. دووەمین مناڵی ئەم بنەماڵەیە 26ـی ئۆکتۆبەر لەدایکبووە و ناوی "مۆلی ئۆرت"ـە و ناوی لە کتێبی تۆمارەکانی گینێسدا تۆمار کراوە. "مۆلی" تەنانەت توانی تۆماری خۆشکەکەی خۆی وایە "ئیما" بشکێنێت کە ساڵی 2017 هەر بەم شێوازە لەدایکبووە. لەو کاتەدا "تینا"ـی دایکی ئیما، کۆرپەلەیەکی لە مناڵدانی خۆیدا پەروەردە کرد کە 24 ساڵ بوو لە دۆخی تاقیگەییدا راگیرابوو.
لە هەواڵێکدا کە رۆژی رابردوو بڵاو بووەوە دەرکەوت کە "مۆلی"، واتە دووەم کچی ئەم خێزانە لە کۆرپەلەیەکەوە لەدایکبووە کە 27 ساڵ لەمەوبەر لە تاقیگە راگیرابوو و کەوابوو تۆماری لەدایکبوو بەم شێوەیەی بەناوی خۆیەوە تۆمار کرد. ئەم شێوازە زۆر نوێش نییە و حاڵەتی دیکەی لەم چەشنە لە ئەمریکا بیندراوە. بۆ نموونە بنەماڵەیەکی دیکە لەم دواییانەدا پاش 20 ساڵ توانیان بەم شێوازە ببنە خاوەنی مناڵ. 20 ساڵ لەمەوبەر "کریس" و "ئیمیلی برێنز" بیریان لە مناڵبوون نەدەکردەوە، بەڵام هەر لەو کاتەوە خانەکانی مناڵی داهاتوویان لە تاقیگەدا گەشەی دەسەند.
ئەم خێزانە کە دانیشتووی "لوئیس ڤێللا"ـی ویلایەتی "کێنتاکی"ـن پاش دوو دەیە بڕیاریان دا کۆرپەلەیەکی بەستوو لەناو نیترۆجن بکەن بە مناڵی خۆیان. ئەم کۆرپەلەیە کە تەنانەت رۆژێکیش گەورە نەبووە هی خێزانێکی دیکەیە بە 20 ساڵ لەمەوبەر پێکهاتووە و لە دۆخی تاقیگەییدا ئاگاداری کراوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی مناڵیان نابێت چێژی مناڵبوون ئەزموون بکەن.
دەگوترێ لە ساڵی 2016ـدا تەنها لە ئەمریکا زیاتر لە 2000 کۆرپەلەی بەستوو لەلایەن خێرانەکانەوە وەرگیران و گەورە کراون. لەئێستادا ژمارەی ئەو کۆرپەلانەی لەناو نیرۆجندا بەستوویانە نزیکەی 1 ملیۆنە.

 

سەرچاوە: usatoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved