3/12/2020 12:16 PM

پیواز ئەم ئاڵوگۆڕانە بەسەر جەستەدا دێنێت

پیواز مادەیەکی خۆراکییە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و بەشێوەی کوڵاو یان سوورکراوە لە خواردنەکاندا کەڵکی لێوەردەگیرێت. لەوانەیە بڕوا پێکردنەکەی ئەستەم بێت بەڵام ئەم مادە خۆراکییە تەندروستیی ئێوە هەر ژێر قاچتانەوە هەتا تەوقی سەرتان دەپارێزێت. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لە سوودەکانی ئەم مادە خۆراکییە گرنگە ئاشنا دەبین.

ئێسک بەهێز دەکات
بەپێی توێژینەوەکان بەکارهێنانی پیواز لە خواردنەکاندا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر پێکهاتەی ئێسک هەیە. خواردنی سەلکێک پیواز بەشێوەی رۆژانە دەتوانێ لە ماوەی یەک مانگدا چڕێتی ئێسژ 5٪ بەرز بکاتەوە.

کۆلستڕۆڵی خوێن دادەبەزێنێت و تەندروستی دڵ دەپارێزێت
پیواز کە دەوڵەمەندە بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت دەتوانێ ئاستی کۆلسترۆڵی خوێن کەم بکاتەوە و ئەم گۆڕانکارییە مەترسیی تووشبوون بە ئازارەکانی دڵ دەکاتەوە و تەندروستی دڵ بەرز دەبێتەوە.

یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات
پیواز دەوڵەمەندە بە فایبەر و پرۆسەی هەرسی خواردنەکان ئاسان دەکات. جگە لەمە، ئەم گیایە خێرایی دەبەخشێت بە بەرهەمهاتنی بەکتریا بەسوودەکانی ناو ریخۆڵە و ئەم کارەش کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر هەرسی خواردنەکان.

دەبێتە هۆی خەوێکی باش
بەپێی توێژینەوەکانی زانکۆی "کولۆرادۆ" خواردنی پیواز دەتوانێ کواڵیتی خەو بەرز بکاتەوە. ئەم مادە خۆراکییە بەهۆی بوونی ریشاڵ لە پێکهاتەکەیدا تەندروستیی ریخۆڵە گەرانتی دەکات و ئاستی سترێس کەم دەکاتەوە.

دژی پیرییە و سوودی بۆ پێست هەیە
پیواز پڕاوپڕە لە ڤیتامینەکانی C و A و E و هەر بۆیە پێستێکی درەوشاوە و روون بە ئێوە دەبەخشێت. ئەم مادە خۆراکییە پەڵەکانی سەر پێست لەناو دەبات.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved