3/12/2020 12:17 PM

بۆچی پیاوان گوێگرێکی باش نین بۆ ژنان؟

چ دەزگیران بێت، چ برا یان هاوکار، هەموومان پیاوانێک دەناسین کە گوێگرێکی باش نین بۆ ژان و ئەوە بە واتای خراپبوونی ئەوان نییە. توێژینەوەکان لەم بارەیەوە زۆرن و کۆمەڵێک هۆکار بۆ ئەوەی کە هەندێک لە پیاوان بۆچی ناتوانن گوێگرێکی باش بن بۆ ژنان خراوەتە روو. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند راستی سەبارەت بە مێشکی پیاوان و توانایی گوێگربوون ئاشنا دەبین کە لەوانەیە بەسوود بێت بۆتان.

دەنگی ژنان دەبێتە هۆی ئەوە مێشکی پیاوان زیاتر کار بکات
بەپێی دەرئەنجامەکانی توێژینەوەیەک، پیاوان دژکردەوەی جیاوازیان بەنیسبەت دەنگی ژنانەوە هەیە. کاتێک لەگەڵ هاوڕەگەزەکانی خۆیان قسە دەکەن بەشێک لە مێشکیان چالاکی کەمتری دەبێت. لەڕاستیدا، مێشکی پیاوان بۆ تێگەیشتن لە قسەی ژنان دەبێ چالاکییەکی زیاتر ئەنجام بدات. واتە تێگەیشتن لە هەست و مانای قسەی ژنان بۆ پیاوان ئەستەمترە.

دەنگی ژنان کەمتر فەرماندەرانە و بەشکۆیە

قەبارەی تاڵە دەنگییەکانی ژنان و قوڕگیان زۆر گرنگە چونکە ئەو کەسانەی کە دەنگیان بەرز و بەهێزە کەمتر بەهەند وەردەگیرێن. لەڕاستیدا، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئێمە متمانەمان بە کەسانێک زیاتر لە دەنگیان ئارامترە. ئەوە یەکێک لەو هۆکارانەیە لە پیاوان زیاتر لە ژنان گوێگری هاوڕەگەزەکانی خۆیانن.

دەنگی ژنان پێچەڵپێچتر لە دەنگی پیاوان
جیاوازی دەنگی ژن و پیاو زۆر گرنگە. کاتێک ژنان قسە دەکەن، لە کۆمەڵێک دەنگی زیاتر لەو شتەی پیاوان بەکاری دێنن، کەڵک وەردەگرن و دەنگیان مێلۆدیکترە. ئەم دوو فاکتەرە دەبێتە هۆی ئەوەی مێشکی پیاو نەتوانێ بەخێرایی لە قسەی ژن تێبگات و کاتێکی زیاتری پێویستە.

بڕوایەکی هەڵەش هەیە کە دەڵێ ژنان زیاتر قسە دەکەن
لەڕاستیدا توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەم دوو رەگەزە بە یەک رادە دەدوێن و ئەو دۆخەی تێیدان بە رادەی قسە کردنەکەیان گرنگە. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە لە هەندێک دۆخدا پیاوان لە ژیان زیاتر قسە دەکەن و لە دۆخێکی دیکەدا ژنان زیاتر قسە دەکەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved