3/12/2020 12:19 PM

مامەڵە بە جەستەی قوربانیان لەلایەن پزیشکانی چینییەوە!

گرووپێک لە پزیشکانی چینی ئەندامی جەستەی قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلیان بە دزیەوە دەرهێناوە و لە بازاڕی رەشدا دەیانفرۆشت. شەش ئەندامی ئەم گرووپە کە ٤ کەسیان پزیشکن پاش دەستبەسەربوون بەهۆی فرۆشی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ لە بازاڕی ڕەشی ئەم وڵاتەدا خرانە ناو زیندان. ئەم پزیشکانە کە هەموویان بەرپرسانی باڵای نەخۆشخانە حکومەییەکانی شاری "بانگ پۆ"ـن، بنەماڵەی قوربانیەکانیان ناچار کردووە گرێبەستی پێشکەشکردنی ئەندامانی جەستەی مردووەکە واژۆ بکەن. ئەوان لەدرێژەدا جەرگ و گورچیلە مردووەکانیان لەناو ئامبوڵانسی ساختەدا دەردەهێنا.
تا ئێستا باس لە ئەندامانی جەستەی 11 کەس کراوە کە هەموویان قوربانی رووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبێل یان خوێنبەربوونی مێشک بوون و لە رێگای ئەم نەخۆشخانانەوە مامەڵەیان پێوە کراوە. ئەم پزیشکانە بە زیان گەیاندن بە تەرمەکان تۆمەتبار کراون و 10 بۆ 28 مانگ زیندانی دەکرێن. دەگوترێ عەمەلیاتەکان لەلایەن دوو پزیشکەوە ئەنجام دراوە بە ناوەکانی "هوانگ ژین لی" و "لوو شێن" کە پێشتر لە بەشی پێشکەشکردنی ئەندامانی جەستەی نەخۆشخانەکانی خۆیان کاریان دەکرد.
ئەم تاوانە کاتێک ئاشکرا بوو کە پیاوێک بە ناوی "شین ژیانگ لین" باسی لەوە کرد کە جەرگ وگورچیلەی دایکیان بەبێ پرس و را بە خێزانەکەی لە رۆژی مردنەکەیدا، پێشکەش کراوە. ئەم پیاوە لە درێژەدا کاتێک نەیتوانی ناوی دایکی لە لیستی فەرمی ئەو کەسانەی کە ئەندامانی جەستەیان پێشکەش دەکەن ببینێت، بەرپرسانی تەندروستی ئاگادارکردەوە.
دەرهێنانی ئەندامانی جەستەی کەسانی نەخۆش چەندین دەیەیە کە بابەتێکی ئاساییە لە چین. لە هەندێک حاڵەتدا بیندراوە کە ئەندامانی جەستەی ئەو کەسانەی لە سێدارە دەدرێن، دەردەهێنن و دەیفرۆشن.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved