به‌میوه‌ی مۆز له‌ماڵه‌وه شه‌ربه‌ت دروستبكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئارامیت پێده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها ئه‌م شه‌ربه‌ته له‌ماوه‌ی ۵ خوله‌كدا ئاماده ده‌كرێت، بۆیه پێویستت به‌كاتێكی كه‌م هه‌یه بۆ دروستكردنی. كه‌ره‌سته‌كان: ۱ مۆز چه‌ند كه‌وچێك ماستی شیرین ۱ كه‌وچكی چا هه‌نگوین ۱ په‌رداخ شیر ۱ كه‌وچكی چا رۆنی باده‌م كه‌مێك قاوه‌ی تاڵ كه‌مێك توی وشك شێوازی ئاماده‌كردنی: سه‌ره‌تا مۆزه‌كه به‌وردی قاشبكه‌و بیخه‌ره ناو ئامێری كاره‌بایی هاڕه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی تر، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو پێكه‌وه تێكه‌ڵ ببێت. هه‌وڵبده به‌خه‌ستی گرنگی به‌دروستكردنی شه‌ربه‌تی مۆز بده بۆئه‌وه‌ی تامێكی خۆشت پێبدات، گه‌ر حه‌ز به‌شه‌ربه‌تی سارد ده‌كه‌یت ئه‌وا سه‌هۆڵ به‌كاربهێنه بۆ ساردكردنه‌وه‌ی، گه‌ر به‌هۆی سه‌رمای ئه‌م وه‌رزه حه‌زده‌كه‌یت گه‌رم بێت ئه‌وا شیره‌كه گه‌رمبكه‌ره‌وه دواتر به‌كاریبهێنه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure