5/12/2020 04:38 PM

بۆچی لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن بۆنی جەستە دەگۆڕدرێت؟

بەپێی تاقیکارییەکی زانستی دەکرێ لە رێگای بۆنی کەسەکانەوە تەمەنیان دەستنیشان بکرێت. بۆنی جەستە لەگەل بەرزبوونەوەی تەمەن گۆڕانکاری بەسەردا دێت چونکە دۆزی جەستەیی، ئەو دەرمانانەی بەکاریان دێنین، رجێمی خۆراک و گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکان ئەم ئاڵوگۆڕە لە بۆنی جەستەدا دەهێننە ئاراوە. لەدرێژەی ئەم بابەتەدا لەگەڵ هۆکارەکانی ئەم گۆڕانکارییە لە جەستەدا ئاشنا ببین.

ژیان بە نەخۆشییەوە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن ئەگەری نەخۆشکەوتن زیاترە و هەندێک لە نەخۆشییەکان بۆ نمونە شەکرە بۆنی جەستە بەبێ سەرنجدان بە تەمەن دەگۆڕێت. شەکرە بەهۆی بۆنی شیرین و میوەئاساکەی دەناسرێت چونکە لە ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە "کیتۆن"ـێکی زیاتر لە جەستەدا بەرهەم دێت. نەخۆشییەکانی جەرگ و تیرۆئیدیش بۆنی جەستە دەگۆڕن.

پیربوونی پێست

پێست لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن رێژەی بەرهەمهێنانی ئاسیدە چەورەکان زیاتر دەکات ئەوەش دەبێتە هۆی بۆنێکی تایبەت لە جەستەی کەسانی بەساڵاچوودا. ئەم ئاسیدانە کاتێک هەوا لێیان دەدات، دژکردەویەکی کیمیاوی پێک دێت و بۆنی ترش و چەور دروست دەکات.

گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکان

لەوانەیە لەم بابەتە ئاگادار نەبین بەڵام هۆرمۆنەکان بەردەوام لە گۆڕاندان و بەتایبەت کاتێک تەمەن بەرز دەبێتەوە یان ئەو کاتەی کەسەکان سووڕی مانگانە ئەزموون دەکەن. هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە پیاوان بەهۆی بۆنی ئەو ژنانەی کاتی زاوزێیان هاتووە، لێیان نزیک دەبنەوە. سترێسیش دەتوانێ بۆنی جەستە بگۆڕێت.

تەندروستیی دەم و ددان

ئاوی دەم لەمپەرێکە بە بەرگیری لە بۆنی دەم و لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن ئاوی دەمیش کەم دەبێتەوە. کاتێک کەسێک لە ددانی دەسکردن کەڵ وەردەگرێت، ئەگەر هەیە بەکتریا زیاندەرەکان بڕۆنە ناو دەمیەوە و هەر بۆیە دەبێ زیاتر لە جاران دەم و ددان پاک بکەینەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved