5/12/2020 07:50 PM

دارێکی زەیتون بیردەکاتەوە

دارێکی زەیتوون کە مەزەندە دەکرێت تەمەنی نزیکەی ١٥٠٠ ساڵ بێت لە ئیتاڵیا، بەو دارە ناسراوە کە بیردەکاتەوە.

لە ناوچەی پیلیە لە باشوری ئیتاڵیا دارێکی زەیتوون هەیە کە لەشێوەی پیاوێکدایە دەستی خستبێتە ژێر چەناگەی و بیربکاتەوە.

بەپێی وتەی زانایان، ئەم دارە تەمەنی ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ ساڵە، بەڵام تائێستا بەتەواوی دیاری نەکراوە، واش مەزەندە دەکرێت تەمەنی ١٥٠٠ ساڵ بێت بەپێی ئەوەی داری زەیتون دەتوانێت زیاتر لە ١٥٠٠ ساڵ بژی.

ئەم دارە لەو ناوچەیەدا کە لێی دەژی بەو دارە ناسراوە کە بیردەکاتەوە.

خاك - ئاژانسەکان







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved