6/12/2020 03:59 PM

ئایا باڵنج زیانی هەیە؟

مێژووی یەکە باڵنجی ناسراو لە مێژووی مرۆڤدا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی "دووئاوان/ بین النهرین". ئەم باڵنجانە لە بەرد دروست دەکران و تەنها کەسانی دەوڵەمەند دەیانتوانی بیکڕن. بەپێچەوانەی باڵنجەکانی سەردەمی کۆن، باڵنجە ئێستاییەکان نەرمن و زۆر کەس بێ ئەوەی باڵنجێک بخاتە ژێر سەری یان لە باوەشی بکات خەوی لێ ناکەوێت. بەڵام راستیی بابەتەکە ئەوەیە کە باڵنج ناتوانێ پشوودانێکی باش بۆ ئێمە بەدیاری بێنێت چونکە لەسەر جەستە و خووەکانمان کاریگەری هەیە. لەدرێژەدا سوودەکانی خەوتن بە بێ باڵنج دەخەینە روو بۆ ئەوەی واز لە باڵنجە خۆشەویستەکەت بهێنیت.

بەرگیری لە ئێشی پشت دەکات

زۆرینەی باڵنجەکان دەبنە هۆی ئەوەی لەکاتی خەودا جەستە فۆرمێکی ناسروشتی بەخۆیەوە بگرێت و پاش ماوەیەک ئیتر پاڵپشتی جەستە نین. ئەگەرچی باڵنج راستەوخۆ نابێتە هۆی ئازاری پشت، بەڵام دەتوانێ کێشە تەندروستییەکانی دیکە چڕ بکاتەوە. کاتێک بێ باڵنج دەخەون بڕبڕەی پشت دەتوانێ پشوو بدات و جەستە لە فۆرمی سروشتیی خۆیدا جێگیر بێت.

بەرگیری لە ئێشی مل دەکات

خواربوونەوەی مل بە هەر شێوەیەک لە درێژخایەندا ئێوە ئازار دەدات و ئەو باڵنجانەی کە لەڕادەبەدەر بەرم یان رەقن لەوانەی تووشی ئێشی ملتان بکات.

بەرگیری لە ئێشی سەر دەکات
ئەگەر بەیانیان بە سەر ئێشە یان سەرگێژبوونەوەی لە خەو هەڵدەستن، تاوانی باڵنجەکەتانە. ئەو باڵنجانەی بەرزن سەر و مل بەرەو پێشەوە خوار دەکەنەوە و زەختێکی زیاتر دەکەوێتە سەر ماسولکەکانی مل. ئەم بابەتە لەوانەیە هۆکاری سەرئێشەی بەیانیان بێت.

سترێس کەم دەکاتەوە
ئەگەر باڵنجەکەیان گونجاە نەبێت، لەوانەیە لە ماوەی خەودا هەر جینگڵ بدەن(خۆتان ئەم بار و ئەو بار بکەن). بەو ئەندازەیەی سیستمی خەوەکەتان ئاڵۆز دەبێت، جەستەتان دەرفەتێکی کەمتری بۆ ئەنجامدانی کارە گرنگەکانی خۆی هەیە کە لە ماوەی شەودا روو دەدەن. کەمبوونی خەو دەبێتە هۆی ئەوەی هۆرمۆنی سترێس لەماوەی رۆژدا زیاتر بەرهەم بێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved