6/12/2020 04:03 PM

ماڵاوایی لە چەک: کتێبێک کە ئامادەتان دەکات گەشتێکی ئیتاڵیا بکەن

"ئێرنێست هێمینگوای/ Ernest Hemingway" ئەم چیرۆکە سۆزدارانەیەی بەپێی ئەزموونی تاکەکەسیی خۆی لە دوایین ساڵەکانی شەڕی جیهانیی یەکەم نووسیوە؛ ئەو کاتەی کە لە سوپای خاجی سوور، هەڵکەوتوو لە بەرەی نەمسا لە ئیتاڵیا خزمەتی دەکرد. پاڵەوانی چیرۆکی "ماڵاوایی لە چەک" ئەفسەرێکی گەنجی ئەمریکی بە ناوی "فرێدریک هێنری"ـیە. فرێدریک سایقی ئامبوڵانسێکە کە لە سوپای ئیتاڵیادا خزمەت دەکات. ئەو لەگەڵ پەرەستارێکی ئینگلیزی بە ناوی "کاترین بارکلی" لە لە بنکەی بەریتانیا خزمەت دەکات، ئاشنا دەبێت.
کاترین لە هەوڵدایە لەگەڵ خەمی لەدەستدانی دەزگیرانەکەی بسازێت و "هێنری" لەگە: بێ‌هەستی و کەمەترخەمی کە دواهاتی شەرە بەرەوڕوو بووەتەوە. درێژەی کتێبەکە باسی تۆکمە‌بوونی پەیوەندیی سۆزدارانەی ئەم دووانە و گەشتەکەیانە بۆ سەرانسەری ئیتاڵیا. ئەوان لە بنکەی سوپا لە شاخەکانی "ترێنتینۆ/ Trentino" و "تیرۆلی باشوور/ South Tyrol"ـەوە بەرەو میلان دەڕۆن، ئەو شوێنەی وا هێنری لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێت. لە کۆتاییدا لە رێگای "دەریاچەی ماجیۆرە/ Lake Maggiore"ـەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنیەت پەڕیوەی سویسڕا دەبن؛ ئەو شوێنەی کە دوایین وەررزی کتێبەکەی لەخۆ گرتووە.
ناکرێ بڵێین کە ئەم کتێنە دەقێکی ئاستیخوازانەی هەیە، بەڵام ئەم رۆمانە بەشێوەیەکی حاشاهەڵنەگر بەتاڵبوونی شەڕ دەردەبڕێت. سەرجەم کەسیەتییەکانی چیرۆکەکە گومانیان لە شکۆ و گەورەیی شەڕ هەیە و گازەندەیان لە دواهاتە کاولکەرەکانی هەیە. چیرۆکی پاشەکشێی ئیتاڵیا لە نووسینی سادە و ریالیستی هێمینگوایدا کە بە واژۆی کارەکانی ئەژمار دەکرێت بەباشی دەخرێتە روو. دەقی کتێبەکە بە باشی توندوتیژییەکانی شەڕ و کاریگەرییەکانی لەسەر لۆژیکی خەڵک نیشان دەدات.
چەمکی وەفاداری و بەرەڵاکردن لە ئەوین و سیاسەتدا یەکێکی دیکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم رۆمانەیە. ئەم شاکارە ئەدەبییەی سەدەی بیستەمی ئەمریکا، یەک حاڵەت لەو چەندین گێڕانەوە تاکەکەسییەی کەسانێک کە لە شەڕی جیهانیی یەکەمدا ژیاون، بە شێوازێکی راستگۆیانە و پڕ لە هەست دەگێڕێتەوە.

 

سەرچاوە: theculturetrip

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved