مرۆڤەکان بەدریژایی مێژوو شتی جۆراوجۆریان جاویوە. هەر لە کەتیرەی گیاکانەوە تا مێو و بنێشت. بۆ نموونە 5هەزار ساڵ لەمەوبەر خەڵک کەتیرەی داری "غان"ـیا ن دەجاوی. کەتیرە تایبەتمەندیی دژە میکرۆب و سوودی تەندروستیی دیکەی هەیە. بنێشتەکانی ئێستاش هەر بەم شێوەیەن. ئەوەی روونە ئەوەیە کە ئەم خووە (بنێشت جاوین) جگە لە بۆنخۆش کردنی دەم سوودی دیکەشی بۆ جەستە هەیە. کاریگەری لەسەر ددانەکان ئەو بنێشتانەی شەکریان تێدا نییە بەکتریان زیاندەرەکان لەناو دەبەن و کارکردەکەیان هاوشێوەی هەویری ددانە. بەکارهێنانی ئەم بنێشتانە ئاوی دەم زیاد دەکات و ئەم ئاوەش ئاسیدەکانی جەستە دەشواتەوە و هەر بۆیە بەرگیری لە رزینی ددان دەکات. کێشی جەستە کەم دەکاتەوە بنێشت جاوین ئیشتیای خواردن کەم دەکاتەوە. ئەو کەسانەی بەیانیان بنێشت دەجاون پاشان هەست بە تێربوون دەکەن چونکە بنێشت کەم شیرینە و کەم کالۆری هەیە. بنێشت هەروەها رادەی میتابۆلیزمی جەستە بەرز دەکاتەوە و ئەوەش کەمبوونەوەی کێشی جەستەی لێدەکەوێتەوە. کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەرس هەیە زیادبوونی ئاوی دەم بە هۆی جاوینی بنێشت دەبێتە هۆی لەناوچوونی هەست بە رشانەوە کردنی بەیانیان و لەناوبردنی ئێشی زگ. دەگوترێ کاریگەریی بنێشت بۆ لەناوبردنی ئەم کێشانە تەنانەت لە دەرمانی کیمیاویش زیاترە. کزانەوەی گەدە کەم دەکاتەوە وەک گوتمان ئاوی دەم پاش جاوینی بنێشت زیاد دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی پووچەڵ کردنەوەی کاریگەریی ئاسیدەکانی ناو بۆری خۆراک و دواجار کزانەوەی گەدە کەم دەکاتەوە. کاریگەری لەسەر مێشک هەیە جاوینی بنێشت هەم دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و هەم ورەبەخشە. بەکارهێنانی بنێشت ئاستی کۆرتیزۆل یان هەمان هۆرمۆنی سترێس کەم دەکاتەوە.
سەرچاوە: brightside
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure