7/12/2020 05:12 PM

چین: کۆرۆنا لە ئوستورالیاوە سەریهەڵداوە!

حکومەتی چین باس لەوە دەکات کە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەرەوەی چین دەستی پێکردووە و لەڕێگای مەوادە خۆراکییەکانەوە لە وڵاتێکی وەکوو ئوستورالیاوە گوازراوەتەوە بۆ بازاڕی "ئووهان". ئەم قسەیە هێرشێکی نوێیە لەلایەن چینەوە بۆ ئوستورالیا و هاوکاتە لەگەڵ ململانە دبلۆماتیکەکانی ئەم دوو وڵاتە.
ئەگەرچی زانایان لایان وایە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەگشتی بازاڕی کڕین و فرۆشتی خۆراک کە ئووهانە، بەڵام چین ماوەیەکی زۆر بوو دەیگوت، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا چەندین مانگ بەر لە دەرکەوتنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون لە چین، لە ئەوروپا و ئەمریکا دەستی پێکردبوو.
بەڵام رۆژی رابردوو وتارێک لە گۆڤاری "گلۆباک تایمز" واتە ئۆرگانی فەرمی حزبی کۆمۆنیستی چین بڵاو بووەوە کە لەوێدا گوازرانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بازاڕی ئووهانی چین لە رێگای مادە خۆراکییە بەستووەکانەوە رووی داوە. ئەگەرچی لەم وتارەدا گوتراوە کە هیچ بەڵگەیەک بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم قسانە لەئارادا نییە.
لەم وتارەدا نووسراوە: "هەواڵنێرانی گلۆباڵ تایمز لەرووی راپۆرتی میداکانەوە تێگەیشتن کە لە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی خۆراک لە ئووهان، مەوادی خۆراکی بەستووی هاوردە و هەروەها بەرهەمە گۆشتییەکانی بەڕازیل و ئەڵمانیا دەفرۆشران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەڕی بازرگانی ئووهان بڵاو بوونەتەوە، بەر لە 2019 لە ئوستورالیاوە ستەیک، لە چیلیەوە توو شیرین و لە ئیکڤادۆرەوە خۆراکی دەریایی هاوردەی ئەم شارە کراوە." بەشێک لەو وڵاتانەی کە لەگەڵ پارێزگای "هۆبی" پەیوەندیی بازەرگانیان بووە و شاری ئووهان لەوێ هەڵکەوتووە بریتین لە: کەنەدا، بەڕازیل و ئیسپانیا.
توێژینەوەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چۆنیەتی گوازرانەوەی لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ بەردەوامە و ئوستورالیا داخوازییەکی زۆری بۆ ئەنجامدانی ئەم توێژینەوانە هەیە. بەڵام زۆرینە لەسەر ئەو بڕوایەن کە سەرچاوەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا بازاڕی ئووهانە.

 

سەرچاوە: 7news

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved