سترێس، دڵەڕاوکێ یان خەواڵوویی- هەموومان هەندێک جار ئەم هەستە ناخۆشانەمان ئەزموون کردووە. بەڵام سەرجەم ئەم ناخۆشیانەی یەک چارەسەریان هەیە: ماساژدانی گوێچکە! ئەم کارە بە ئارامکردنەوەی مێشک دەتوانێ زەینی لە کێشە و ئازارە فیزیکییەکان رزگار بکات. جگە لەمانە، ئەم شێوازە لە هەر کات و شوێنێکدا بەخێرایی ئەنجام دەدرێت. لەدرێژەدا سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ماساژدانی گوێچکە دەخەینە روو. کەمکردنەوەی ئێشی ماسولکەکان ماساژدانی بەشە جۆراوجۆرەکانی گوێچکە، بە تایبەت نەرماییەکەی، دەبێتە هۆی ورووژانی خانە عەسەبییەکان و ئەم کارە چالاکبوونی هۆرمۆنی ئەندرۆفینی لێدەکەوێتەوە. ئەندرۆفین ئێشی ماسولکەکانی جەستە کەم دەکاتەوە و خێرایی سووڕی خوێن زیاد دەکات. کەمکردنەوەی ئێشی سەر دەرمانە کیمیاوییەکان دەتوانن ئاسەواری خراپ لەسەر جەستە جێبهێڵن، بەڵام ورووژاندنی گوێچکە بەگشتی شێوازێکی بێ زیانە. ئێوە دەتوانن ئەم شێوازە لەگەڵ دەرمانە سروشتییەکان بۆ نموونە چای نەعنا تێکەڵ بکەن بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی زیاتری هەبێت. کەمکردنەوەی کێشی جەستە جگە لە پەیڕەوکردنی پلانێکی وەرزشی و سیستمێکی خۆراکی تەندروست، ماساژدانی بەشە جۆراوجۆرەکانی گوێچکەش لەم پلانەدا بگونجێنن. توێژینەوەکان دەریانخستووە ماساژدانی گوێچکە، لەگەڵ رۆتینە پێویستەکان، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کێش. چارەسەرکردنی بێخەوی لەو رووەوە کە ورووژانی گوێچکە ئارامکەرەوەیە، دەتوانن ئەم کاتە بەر لە خەوتن بۆ ئارامکردنەوەی خۆتان و شل کردنی ماسولکەکان ئەنجام بدەن. ئەم شێوازە بە تەنهایی ناتوانێ چارەسەر بێت بۆ بێخەوی، بەڵام جەستە ئارام دەکاتەوە و ئەم بابەتەش بۆ سووڕی خەو زۆر پێویستە.
سەرچاوە: brightside
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure