7/12/2020 07:38 PM

گوڵدانی ژن

ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی نووسه‌ر نه‌رمین عوسمانه‌.

له‌م كتێبه‌دا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ژن كراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی ڕۆڵی دیاریان هه‌بووه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.

پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌ندار هۆمه‌ر شێخمووس نووسراوه‌ كه‌ تێدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ مێژووی ڕۆڵی ژنان له‌ناو شۆڕشی نوێ و خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تائێستا به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش فه‌رامۆش كراوه‌و بایه‌خی پێنه‌دراوه‌. چونكه‌ هه‌مووان ده‌زانن كه‌ ڕۆڵی ژنان له‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌وره‌و گرنگ بووه‌ له‌ناو خه‌باتی نهێنی ناو شارو زانكۆكان و هه‌روه‌ها به‌هۆی زۆری پێشمه‌رگه‌ی پیاو، باری به‌خێوكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ و منداڵ به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ژنان بووه‌.

شێخمووس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌م كتێبه‌ی نه‌رمین عوسمان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی ڕۆڵی ژنانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ خه‌باتی شارو شاخدا.

ناوی كتێب/ گوڵدانی ژن
نووسینی/ نه‌رمین عوسمان
بابه‌ت/ چاوپێكه‌وتن
چاپ/ چاپی یه‌كه‌م2020
تیراژ/ 500 دانه‌
نرخ/ 5000 دینار
چاپخانه‌/ چاپخانه‌ كارۆ
ئه‌م كتێبه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی ئینستیتۆتی نارین بۆ توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌یه‌.

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved