دروستكردنی ئه‌زبه‌ریدی لیمۆ ئاسانه، چونكه پێویستت به‌هیچ ئامێرێك نیه بۆ ئاماده‌كردنی. كه‌ره‌سته‌كان 150 میلی‌لیتر ئاوی لیمۆ 1 توێكڵی لیمۆ 400 میلی‌لیتر ئاو 200 گرام شه‌كر چه‌ند گه‌ڵا نهعنایهك شێوازی ئاماده‌كردنی: * توێكڵی لیمۆو شهكرو ئاو هه‌مووی پێكه‌وه بخه‌ره ناو تاوهیهكهوهو له‌سه‌ر ئاگر گه‌رمی بكه تا شه‌كره‌كه جوان ده‌توێته‌وه * پاشان له‌سه‌ر ئاگر دایگره تا سارد ده‌بێته‌وه * دوای ساردبوونه‌وه‌ش توێكڵی لیمۆكه له‌ناو شیلهكهدا ده‌ربهێنه‌و فڕێی بده. * له كۆتاییدا ئاوی لیمۆو شیله‌كه تێكه‌ڵ بكه له‌ناو قاپێكداو بۆ ماوه‌یه‌ك بیخه‌ره ناو فریزه‌ر. * دوای به‌ستنی ده‌توانیت قاڵبی سه‌هۆڵه‌كه ده‌ربهێنیت و كه‌رتی بچوكی لێده‌ر بكه‌یت و پاشان بیخه‌یته ناو عه‌ساره‌وه تا جوان شل ده‌بێته‌وه. * دواتر له‌ناو په‌رداخێكدا ئاماده‌ی بكه بۆ خواردن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure