8/12/2020 03:53 PM

هۆکارەکانی تاڵبوونی دەم

تامکردن بەگشتی میکانیزمێکی پێجەڵپێچی هەیە و زۆر هۆکار دەتوانن کاریگەری لەسەر دابنێن. تاڵبوونی بەردەوامی دەم دەتوانێ نیشانەی بوونی کێشەیەکی شاراوە بێت. لەدرێژەدا بەشێک لە هۆکارەکانی ئەم کێشەیە دەخەینە بەر باس.

وشکبوونی دەم
وشکبوونی دەم یان "زێرۆستۆمیا" کاتێک روو دەدات کە ئاوی پێویست لە دەمدا بەرهەم نایەت. ئاوی دەم بەکتریا زیاندەرەکان لەناو دەبات. بەکارهێنانی هەندێک دەرمان، جگەرەکێشان و گیرانی لووت(کە دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە بە دەم هەناسە بدات) کۆمەڵێک هۆکارن لە دەبنە هۆی وشکیی دەم.

کێشەکانی ددان
نەپاراستنی تەندروستیی دەم و ددانیش دەتوانێ هۆکار بێت بۆ تاڵبوونی دەم. ئەم بابەتە دەبێتە هۆی رزینی ددان، هەوکردن و نەخۆشییەکانی پووک. زۆرینەی کێشە ددانییە باوەکان بە بەکارهێنانی هەمیشەیی فڵچەی ددان بەرگیریان لێدەکرێت.

دووگیانبوون

هەست کردن بە تامی تاڵ یان تامی کانزاکان یەکێک لە کێشە باوەکانی سێ مانگی یەکەمی سەردەمی دووگیانییە. سەقامگرنەبوونی ئاستی هۆرمۆنەکان لە سەردەمی دووگیانبووندا دەتوانێ لەسەر هەستەکانی ژن کاریگەری هەبێت، بابەتێک لە دەبێتە هۆی بێزو کردنە تایبەتەکان لەواندا و تام و بۆنی هەندێک لە خۆراکەکان ئازاریان دەدات.

گەڕانەوەی ئاسیدی گەدە(ریفلاکس)

گەڕانەی ئاسیدی گەدە هۆکارە بۆ تاڵبوونی ناو دەم. یەم کێشەیە بەهۆی لاوازیی ئەو ماسولکەیەوە روو دەدات کە لەسەرەوەی گەدە جێگیر بووە، واتە ئەو ماسولکەیەی کە ئیزن نادات ئاسیدی گەدە بگەرێتەوە بۆ ناو بۆری خۆراک. ئەم رووداوە کزانەوەی قەفەزی سنگ و سکی لێدەکەوێتەوە و تامێکی تاڵ و ناخۆشیش دروست دەکات.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved