8/12/2020 10:13 PM

دیوانی ئه‌مشاره‌ پۆسته‌چی تێدا نییه‌ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

نوێترین دیوانی شیعری شاعیرو نووسه‌ر ئیبراهیم هه‌ورامانی له‌ژێر ناوی "ئه‌مشاره‌ پۆسته‌چی تێدا نییه‌" له ‌تیراژی 750 دانه‌ له‌ دووتوێی 285 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

نووسه‌رو وه‌رگێڕ خالید فاتیحی پێشكه‌شی بۆ دیوانه‌كه‌ نووسیوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ شیعر دیتنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ فڕیدراوانه‌ن كه‌ زه‌مه‌ن دووریخستۆته‌وه‌. شیعر جوانكردنی ناشیرینه‌كانی ژیانه‌ ئومێدێكه‌ له‌ به‌ربه‌رۆچكه‌ی خۆره‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو كڵاوڕۆژنه‌ی هه‌سته‌كانه‌وه‌.

خالید فاتیحی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه‌ كه‌ ئیبراهیم هه‌ورامانی خاوه‌نی ستایلی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی له‌ نووسینی شیعردا كه‌ شیعره‌كانی كورت و پڕمانان و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ شیعری ئیبراهیم هه‌ورامانی جیاواز بێت له‌وانی دیكه‌.

دڵی من
ته‌نیا یه‌ك سوودی هه‌یه‌
ئه‌ویش
جێی تۆی تێدا ده‌بێته‌وه‌!

ناوی دیوان/ ئه‌مشاره‌ پۆسته‌چی تێدا نییه‌
بابه‌ت/ شیعر
چاپخانه‌ / كارۆ
چاپ/ یه‌كه‌م
تیراژ/ 750 دانه‌
نرخ/ 4000 دینار

خاك - پوكمیدیا




هەواڵی زیاتر

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved