9/12/2020 04:47 PM

تەنە کانزاییەکان ئەمجارە روویان لە کۆلۆمبیا و ئیسپانیا کردووە

تا ئێستا چەندین تەنی کانزایی گوماناوی لە چەندین شوێنی دوورەدەستی جیهاندا دەرکەوتوون. ئەمجارەیان تەنێکی کانزایی زەرد لە ناوچەی "کۆدینامارکا"ـی کۆلۆمبیا دەرکەوتووە. بەشێک لەو کەسانەی بەدواداچوون بۆ بابەتی تەنە کانزاییەکان دەکەن دەڵێن ئەو تەنەی لە کۆلۆمبیا دەرکەوتووە "سەرۆک"ـی سەرجەم تەنەکانی دیکەیە و توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئەوانەی دیکەی هەیە!
ژمارەی ئەم شتە گوماناویانە لەم رۆژانەی دواییدا زیاد کردووە. لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا تەنێکی دیکە لە شاری "سۆلزباخ"ـی ئەڵمانیا، لە پارچە زەوییەکی نزیک کە سەنتەرێکی کڕین درکەوت. بەرپرسانی ئیسپانیاش داوایان لە خەڵک کردووە لەو تەنەی کە لە نێوان وێرانەکانی کڵێسایەکی کۆن لە شاری "ئایلۆن" دەرکەوتووە نزیک نەبنەوە.
تەنی سێهەم ئەمڕۆ لە گوندێک لە ناوچەی "باسرود"ـی بەلجیکا بیندرا. جگە لەمانە، ئەم هەفتەیە گرووپێکی پیاسەکەر تەنێکی دیکەیان لە پارچە زەوییەکی تاکەکەسی لە نزیک ناوچەیەکی پارێزراو لە "کیکنبرگ"ـی هۆڵەندا دۆزیەوە. ئەم تەنانەت کە هاوشێوەی ئەو کەرەسە دەسکردە ترسناکانەی ناو فیلمی "2001: ئۆدیسەی بۆشایی ئاسمان"ـن کە دەرهێنەرەکەی "ستەنلی کۆبریک"ـە و تا ئێستا لە 7 وڵات دەرکەوتوون.
تەنی یەکەم لە کۆتاییەکانی مانگی نۆڤەمبەر لە بیابانەکانی "یوتا"ـی ئەمریکا دۆزرایەوە. ئەم تەنە نامۆیە پاش چەند رۆژ نادیار کەوت بەڵام زۆری نەخایاند کە دوو تەنی دیکە لە رۆمانیا و باشووری کالیفۆرنیا دەرکەوتن. تەنەکانی دیکە لە وڵاتانی ئیسپانیا، ئەڵمانیا و کۆلۆمبیا دەرکەوتوون. کۆلەکسۆنەرێکی نەناسراو بە ناوی "بەناوبانگترین هونەرمەند" نرخی بۆ تەنە کانزاییەکانی یوتا و کالیفۆرنیا داناوە. ئەم کەسە وێنەی تەنە کانزاییەکەی لە ئینستاگرامەکە خۆی بڵاو کردووەتەوە و نرخی ٤٥هەزار دۆلاری لەسەر داناوە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved