9/12/2020 04:48 PM

زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی ئەم خۆراکانەدا زیانبەخشە

گرنگی و رۆڵی خۆراک بۆ تەندروستیی جەستە بابەتێکی حاشاهەڵنەگرە. هەر بۆیە کارناسان بەردەوام خەخت لە خواردنی خۆراکە باشەکان و دووری کردن لە بەکارهێنانی خواردنە ناتەندروستەکان دەکەن. بەڵام هاوسەنگی بابەتێکە کە دەبێ سەبارەت بە بەسوودترین مادە خۆراکییەکانیش لەبەرچاو بگیرێت. لەدرێژەدا باس لەوە دەکەین کە زێدەڕۆیی لە خواردنی خۆراکە بەسوودەکان چی بەسەر جەستە دەهێنێت.

ئاو
زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاودا هاوسەنگی ئەلەکترۆلیتی جەستە تێک دەدات. ئەم رووداوە بۆیە روو دەدات چونکە گورچیلە توانای وەرگرتنی ئاوی زیادی نامێنێت و لەئاکامدا ئاستی سودیۆمی جەستە دادەبەزێت. یەکێکی دیکە لە زیانەکانی زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی ئاودا ئەوەیە کە ئاو لە مێشکدا کەڵەکە دەبێت و زەخت دەخاتە سەر پێکهاتەکانی مێشک.

گێزەر

گێزەرە پڕاوپڕە کە بێتاکارۆتێن، واتە مادەیەک کە جەستەی ئێوە دەیکات بە ڤیتامین A. بابەتێک ناوی زیادبوونی ڤیتامین A لەئارادا نییە چونکە جەستەی ئێوە ئەو بێتاکارۆتێنانەی وەریدەگرێت بەو رادەیەی کە پێویستیەتی دەیکات بە ڤیتامین A. کەوابوو زیادبوونی بێتاکارۆتێن لە جەستەدا تووشی نەخۆشیی "کارۆتنمی"ـتان دەکات، نەخۆشییەک کە پێست زەرد دەکات.

سۆیا و ئەو بەرهەمانەی لە سۆیا دروست دەبن

ئەو بەرهەمانەی لە سۆیا دروست دەبن پڕاوپڕن لە ڤیتامین B، ریشاڵ، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و پرۆتینی ئاست بەرز. سۆیا پرۆتینێکی تەواوە چونکە بریتییە کە 9 ئاسیدی ئامینی پێویست کە جەستە ناتوانێ بەرهەمیان بهێنێت. بەڵام ئەگەر لەم دواییانەدا سیستمی خۆراکەکەتان بەهۆی کێشەی تیرۆئیدەوە گۆڕیوە دەبێ بزانن کە سۆیان دەتوانێ لەگەل دەرمانە هۆرمۆنییەکان نەگونجێت و تووشی گرفتی دیکەتان بکات.

ئەڤەکادۆ

ئەڤەکادۆ دەوڵەمەنە بە ریشاڵ و رادەیەکی زۆر ڤیتامین. ئەم مادە خۆراکییە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلستڕۆڵ و بە هۆی ئەو چەوریانەی کە هەیەتی خانەکانی جەستە دەپارێزێت. بەڵام لە هەر حاڵدا چەوری چەورییە! یەک دەنک ئەڤەکادۆ 240 کالۆری هەیە لە ئەم رادەیە 10 بۆ 20٪ـی ئەو کالۆرییەیە کە کەسەکان دەبێ وەریگرن. کەوابوو بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری ئەڤەکادۆ داخرانی دەمارەکانی لێدەکەوێتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved