9/12/2020 04:50 PM

ئیسپانیا لەم کتێبانەدا وێنا کراوە

ئیسپانیا وڵاتێکە لە زیاتر بە هۆی جەژنە رەنگاڵەکان، شوێنە گەشتیارییەکان، سەمای فلامنکۆ و شەڕی ماتادۆر و گاکان بەناوبانگە. بەم حاڵەوە ئێستاش بەشێک لە مێژوو، داب و نەریت و فەرهەنگی ئەم وڵاتە بۆ زۆرینەی خەڵکی جیهان نەناسراوە و لەم بابەتە کورتەدا هەوڵ دەدەین لە رێگای ئەدەبیاتەوە گەشتی ئەم وڵاتە بکەین و هاوکات لەگەڵ چەند شاکاری ئەدەبی جیهانیش ئاشنا بین .

بژی کەتەلۆنیا-جۆرج ئۆروێڵ

جۆرج ئۆروێل هاوشێوەئ زۆرینەی ئەوروپییەکان لە ساڵی 1936ـدا پەیوەست بوو بە گرووپێکی ناودەوڵەتی بۆ ئەوەی لاینگری لە حزبی کۆماریخوازی  بکەن لەدژی دیکتاتۆرەکەی ئیسپانیا واتە "فرانکۆ". بەڵگە مێژووییەکان دەریدەخەن کە بەرخۆدانی کۆمارییەکان تووشی شکست هات. جۆرج ئۆروێل لە کتێبی "بژی کەتەلۆنیا" چۆنیەتی شکانی هیوا و ئامانجی خەباتکارانی ناوخۆیی و بیانی لەم شەڕەدا شرۆڤە دەکات.

زەنگەکان بۆ کێ دێنە دەنگ – ئێرنێست هێمینگوای
ئێرنێسی هێمینگوای وەکوو رۆژنامەوانم هەواڵەکانی شەڕی ناوخۆیی ئیسپانیای رووماڵ دەکرد، بەڵام نەیتوانی چیدی بێ‌لایەن بێت و پەیوەست بوو بە بەرەی تێکۆشەرانی ئازادی. هێمینگوای ئەزموونەکانی خۆی لەم شەڕە کرد بە چیرۆک. کتێبی "زەنگەکان بۆ کێ دێنە دەنگ/ For Whom The Bell Tolls" باشترین راپۆرتی چیرۆک‌ئاسا لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیایە.

دۆن کیشۆت- میگوئێل دۆ سێرڤانتس
رۆمانی دۆن کیشۆت، بەرهەمی میگۆئێل دۆ سێرڤانتس بە یەکێک لە بناغەکانی ئەدەبیاتی ئەوروپا ئەژمار دەکرێت. ئەم کۆمەڵە چیرۆکە لە چوارچێوەی تراژیدی-کۆمیدیا ژیانی شوالیەیەکی پەرێشان دەگەڕێتەوە. دۆن کیشۆت بەگشتی کتێبێکی سەرنجڕاکێشە و نووسەرت ژیانی پڕ هەوراز و نشێوی خۆی نووسینی ئەم رۆمانە کردووەتە هەوێن. سێرڤانتس پاش دوورخستنەوە بۆ مەدرید، رۆیشت بۆ رۆما؛ لەوێ وەکوو یارمەتیدەری "کاردیناڵ"ـی شار دەستی بەکار کرد. پاشان   پەیوەست بوو بە هێزی دەریایی ئیسپانیاوە و لەکاتی گەڕانەوەدا لەلایەن دزانی دەریاییەوە بوو بە کۆیلە و دواجار بە دانی پارە ئازاد کرا.

 

سەرچاوە: amreading

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved