10/12/2020 03:23 PM

باسێک لەسەر وێنەگرە نابیناکە

"پراناو لال" کە راوێژکاریکی هیندییە، ئەگەرچی بە نابینایی لەدایکبووە بەڵام بە هۆی تەکنەلۆژیای The vOICeـەوە دەتوانێ ببینێت، تەکنەلۆژیایەک کە وێنە زیندووەکانی کامێرا دەکات بە دەنگ. کاتێک کامێراکە وێنەکان لە چەپەوە بۆ راست سکەن دەکات، ژێر و بەمی دەنگەکان بە هۆی بەرزایی شتەکانەوە دەگۆڕدرێت و بەرزی دەنگیش بە هۆی رادەی رووناکیی. فێربوونی لێکدانەوەی وردەکارییەژانی ئەم دەنگانە دیدێکی بەکەڵک دەخولقێنێت.


تەکنەلۆژیای The vOICe کە یەکەم جار لە دەیەی 1980 لەلایەن ئەندازیارێکی هۆڵەندیی بە ناوی "پیتێر میر"ـەوە دروست کرا، پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. بەپێی ئەو شتەی کە لە ماڵپەڕی "میر"ـدا هاتووە ئەم تەکنەلۆژیایە لەڕێگای چاویلکەیەک کە کامێرای لەسەر جێگیر کراوە و بەکارهێنانی بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدییەکان، کۆمپیتەرەکانی Raspberry Pi و وەکوو بەرنامەیەکی ئینتەرنێتی بەلاشە. میر دەڵێ: "کێشەی سەرەکی لێکدانەوەی ئەو دەنگە وێنەییانەیە."
بەم جۆرە بوو کە "لال" لە سەرەتای دەیەی 2000ـەوە دەستی کرد بە وێنەگری. ئەو لەم بارەیەوە دەڵێ: "لە ماڵپەڕی میردا بووم بە ئەندام و کەم‌کەم دەستم کرد بە پرسیار کردن. بۆ نموونە دەمپرسی: "دەنگێکی وەهام بیست، ماناکەی چییە؟ من دەبوو ئەو شتەی وا دەمبینی لەگەڵ جیهان دابەشم کردایە بۆ ئەوەی ئەوان وڵامی پرسیارەکانم بدەنەوە."
وێنەکانی لال لە سۆشیاڵ میدیادا زۆر کەوتووە بەر سەرنج و لە گەشتەکانی خۆیدا لەگەڵ وێنەگرانی دیکە پەیوەندییەکی دۆستانەی هەیە. کۆرۆنا بووەتە هۆی کورتبوونەوەی گەشتەکانی لال، بەڵام ئەو حەز دەکات کاتێک کە دۆخەکە ئاسایی بووەوە کوێستانێکی هاوشێوەی دورگەی "کامچاتکا" لە روسیا ئەزموون بکات، سەیری تیشکە باکوورییەکان بکات و بە تەختایی دەریادا پیاسە بکات بۆ ئەوەی بزانێت لە ژێر دەریادا چ باسە.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved