10/12/2020 03:26 PM

تاقیکارییەکانی چین بۆ بەرهەمهێنانی سەربازانێک کە تواناییەکانیان ناوازەیە

دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا رایانگەیاندووە کە چین هەندێک تاقیکاری لەسەر ئەندامی سوپاکەی ئەنجامداوە بە مەبەستی پەرەپێدانی سەربازانێک کە لە بواری بایۆلۆجیکیەوە بەهێز کراون. "جۆن رێتکلیف"، کە ئێستا سەپەرشتیاری دەزگای ئەمنیەتی ناوخۆی حکومەتی ترەمپی لەئەستۆیە، گوتوویەتی حکومەتی چین گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر ئەمریکا. ئەم قسانە لە حاڵێکدا دەکرێن کە ململانەی نێوان ئەم دوو زلهێزە لەسەر کۆنتڕۆڵی دەریای چینی باشوور و شەڕی ئابووری ئەم دوو وڵاتە  و هەڵبەت روانگەی حکومەتی چین سەبارەت بە بەرگیری لە پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەردەوام لەزیادبووندایە.
رێتکلیف لە وتارێکدا لە "واڵ ستریت ژۆرناڵ"ـدا دەڵێ کە بەر لە ئێستا دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا هەموو سەرنجی خۆیان خستبووە سەر روسیا بەڵام ئێستا سەرنجەکە کەوتووە سەر چین. چەن مانگ لەمەوبەر حکومەتی بریتانیا رایگەیاند کۆمپانیای "هواوی" کە بە پەیوەندییە نزیکەکەی لەگەڵ حکومەتی چین دەناسرێت، بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە هیچ رۆڵێکی کە پێکهێنانی تۆڕی 5G لەم وڵاتدا نابێت.
رێتکلیف لەدرێژەی وتارەکەیدا نووسیویەتی: "دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بەم قەناعەتە گەیشتوون کە چین تەنانەت کۆمەڵێک تاقیکاری مرۆیی لەسەر ئەندامانی سوپاکەی ئەنجامداوە بە مەبەستی بەهێزکردنی سەربازەکانی لە باری بایۆلۆجیکیەوە. هیچ سنوورێکی ئەخلاقی بۆ دەسەڵات‌خوازی لەلایەن چینەوە بوونی نییە." کارناسان لە رابردووشدا سەبارەت بە سەرەڕۆییەکانی چین بۆ بەکارهێنانی گۆڕانکارییە جینەتیکییەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی کارکردی سەربازەکان لە بەرەکانی شەڕدا، لێدوانیان داوە.

 

سەرچاوە: thesun

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved